کۆلاجین رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە جەستەدا و بەتێپەڕبوونی تەمەن جەستە توانای بەرهەمێنانی کەم دەبێتەوە، بۆیە مرۆڤ دەتوانێت لەڕێگەی کۆمەێک خواردنی سروشتییەوە بەدەستیبهێنێت.
ماڵپەریeatingwell، لە بابەتێکی تەندروستیدا کۆمەێک خواردنی ئاشکراکردووە کە سەرچاوەن بۆ دەستکەوتنی کۆلاجین، بەم جۆرە:
١.ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە پڕۆتین:
گۆشتە بێ چەورییەکان، ماسی، هێلکە و پاقلەمەنییەکان باشترین سەرچاوەی پڕۆتینن و دەتوانرێت بخرێنە سیسمی خۆراکییەوە بۆ دەستکەوتنی کۆلاجینی پێویست.
٢.سەوزە گەڵا تۆخەکان:
هەموو سەوزە گەڵا تۆخەکان وەک سپێناخ، بەهۆی زۆری کلۆرۆفیلەوە رەنگەکەی وای لێدێت و یارمەتی بەرهێنانی کۆلاجین دەدات لە پێستدا، هەروەها سەرچاویەکی باشی ڤیتامینCیە.
٣.خۆراکە سوور و پرتەقاڵییەکان:کە لە زۆرێک میوەدا بەدی دەکرێن، بەپرسن لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی بەساڵاچوون و هانی بەرهەمهێنانی کۆلاجینی ناو پێست دەدەن وەک پرتەقال و میوەکانی تر
ئۆمێگا-٣:
ئۆمێگا-٣ رێگری لە تیشکی سەرو بنەوشەیی دەکات زیان بە خانەکان بگەیەنێت، کە هۆکارن بۆ دروستکردنی هێڵەکانی پیری کە بەهۆی تێکچوونی کۆلاجینەوە دروست دەبن، باشترین سەرچاوەکانی دەستکەوتنیشی خۆراکەکانی وەک، ماسییە چەورەکان، گوزی هیندی، کەتان و چەرەساتە.
سیر:
ماددەیەکی گرنگی تێدایە پێی دەوترێت کبریت، ماددەیەکی کانزاییە یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات و ناهێڵێت لەناوبچێت.

