zagros news agency

کۆی گیرۆدەبووانی نەخۆشیی سیل لە عێراق لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە پلەی یەکەم دایە

ساڵانە لە عێراق 7 هەزار کەس تووشی نەخۆشیی سیل دەبن و عێراق لەم بوارەوە لە رۆژهەڵاتی نوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە پلەی یەکەم دایە.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ بڵاوی‌کردەوە، عێراق لەڕووی تووشبووانی به حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی سیل، لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا لەپلەی یەکەم دایە، بەجۆرێک ساڵانە 7 هەزار حاڵەتی نوێی تووش‌بوان لەم وڵاتە تۆمار دەکرێن.
ئاماژەی بەمەش کرد، لە ساڵی 2017ەوە، هەشت تیمی پزیشکیی گەڕۆکی رێکخراوەی نێودەوڵەتی کۆچ لە هەشت پارێزگای عێراق، کە بەر کاریگەریی ململانێ و ئاوارەبوونەوە کەوتوون، بڵاوکراونەتەوە. بە گوێرەی پرۆگرامی ڕێکخراوەکە بۆ بنەبڕکردنی نەخۆشیی سیل هەوڵ دەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا پەیامێک ئاڕاستەی عێراق دەکات

یاسین

نیشانەکانی نەخۆشیی چەوریی دڵ‌و چارەسەری

lana

هۆكارەكانی وشكبوونی پێست

lana