ماست یه‌کێکه له‌و خۆراکانه‌ی که پزیشکه پسپۆڕه‌کان کۆکن له سه‌ر سووده ته‌ندروستیه‌کانی، به یه‌کێک له باشترین خواردنه‌کان داده‌نرێت به تایبه‌ت له ژه‌می به‌یانی و ئێواره.
لە بابەتێکی ماڵپەری تەندروستی healthline ئاماژەی بە چەند سوودێک کردووە لەوانەش:
-سه‌رچاوه‌یه‌کی باشه بۆ پڕۆتین.
-بڕێکی باش له ڤیتامینه‌کانی تێدایه وه‌ک ڤیتامین( B )و( D )له‌گه‌ڵ کانزاکانی وه‌ک کالسێوم و پۆتاسێوم و مه‌گنسێوم.
-ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی پڕۆباتیکه‌کان، که بریتییه لە به‌کتریا سوودبه‌خشه‌کان به له‌ش که کاری کۆئه‌ندمی هه‌رس ڕێکده‌خات و پاش سکچوون یان وه‌رگرتنی ئه‌نتی باێوتیکه‌کان ژماره‌ی به‌کتریا سوودبه‌خشه‌کان که‌م ده‌کات و له ناو ده‌چن.
-بۆ خۆپاراستن له نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و کلۆربوونی ددان.
-که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن.
-ماستی بێ چه‌وری یارمه‌تی دابه‌زینی کۆلیستڕۆڵی خراپ و فشاری خوێن ده‌دات.
-ماستی بێ چه‌وری ڕێگری ده‌کات له زیاد بوونی کێش و قه‌ڵه‌وی ورگ و یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات.
-به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش له‌گه‌ڵ ئاسانکردنی هه‌ڵمژینی هه‌ندێک ڤیتامین و کانزا‌کان له ڕیخۆڵه‌دا.
-ماستی بێ چه‌وری خۆراکێکی باشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی هەستیاریان به شیر هه‌یه یان ئه‌و که‌سانه‌ی کێشەی کۆڵۆنیان هه‌یه.
-یه‌کێکه له باشترین خواردنه‌کان بۆ ئافره‌تان به مه‌رجێک ماسته‌که له شیری بێ چه‌وری یان که‌م چه‌وری بێت.
-یارمه‌تی ڕێککردنه‌وه‌ی خه‌و ده‌دات.
-یارمه‌تی چاک بوونه‌وه‌ی برین و هه‌وکردنی گه‌دده و دوانزه‌گرێ ده‌دات به مه‌رجێک ماسته‌که له شیری بێ چه‌وری یان که‌م چه‌وری بێت.

