پسپۆڕێکی بەریتانی بواری خۆراک نیکۆلا لودلام ئاماژە دەدات بە خراپترین جۆری ئەو میوانەی کە نابێت لە دەستپێکی ڕۆژدا بیانخۆیت بە هۆی بەرزی ڕێژەی شەکر تیایاندا، میوەکان بریتین لە :
1- شووتی: دەوڵەمەندە بە بوونی بڕێکی زۆر لە ئاو وڤیتامینەکانی A و C، بەڵام هیچ جۆرە کالۆرییەکی تێدا نییە.
2- ئەنەناس: دووهەم خراپترین جۆری میوەیە بۆ دەستپێکی ڕۆژ بە هۆی هەبوونی بڕێکی یەکجار زۆر لە شەکر تێیدا.
3- مۆز: لە پلەی سێهەمدا دێت، سەرەڕای ئەوەی میوەیەکی دڵخوازە لای زۆربەی خەڵک بۆ ژەمی بەیانیان بەڵام پێویستە لێی بەدووربیت.
بە پێی وتەی هەمان پسپۆڕ دەتوانیت لە ژەمی بەیانیاندا پشت ببەستیت بە میوەکانی وەک پڕتەقاڵ، کیوی، هەرمێ، مانگۆ، شیلک و تووەکان بە هۆی دەوڵەمەندی ئەم میوانە بە ڤیتامین C و دژە ئۆکسێنەرەکان کە پاڵپشتی خانەکان دەکەن و ڕێگری دەکەن لە زیان پێگەیاندنیان.
جەستەی مرۆڤ ناتوانێت ڤیتامین C هەڵبگرێت، هەربۆیە بەردەوام پێویستی بە وەرگرتنی بڕێکی زۆر باش لەم ڤیتامینە هەیە لە ڕێگەی خۆراک و میوە بەسوودەکانەوە بۆ پاراستن لە نەخۆشکەوتن.

