zagros news agency

هۆکارەکانی ئاوسانی گورچیلە کامانەن

مەبەست لە ئاوسانی گورچیلە کۆبوونەوەی میزە لە ناو گورچیلەکاندا کە دەبێتە هۆی گەورەبوونی گورچیلە و لە ڕاستیدا ئەم حاڵەتە نەخۆشی نییە بەڵکو نیشانەیە بۆ کێشەیەکی بنەڕەتی لە ڕۆشتنی میزدا، دکتۆر ڕەوا عومەر پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ لەم بابەتەدا ڕوونکردنەوەی زیاتر باس دەکات.

– هۆکارەکانی ئاوسانی گورچیلە دەکرێت بەم شێوەیە پۆلێن بکرێن :
1- گیرانی بۆری میز یان بۆری حالب بە هۆی بەردی گورچیلە یان تەسکبوونەوە یان وەرەم.
2- گەورەبوونی پرۆستات لە پیاوانی بە تەمەندا دەبێتە ڕێگر لە ڕۆشتنی میز.
3- خانمان لە ماوەی دووگیانیدا.
4- وەرەمی میزەڵدان.
5- هەوکردنی توندی بۆری میز یان گورچیلە.

– چارەسەری ئەم حاڵەتە بەندە بە هۆکاری بنەڕەتی و توندی ئاوسانەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو نیشانانەی دەریدەخات بەردی گورچیلەت هەیە

lana

نیشانەکانی نەخۆشی غودەی تەمبەڵ

lana

کەمی ڤیتامین B12 لەوانەیە نیشانەی ئەم نەخۆشییە بێت

lana