zagros news agency

خواردنی ماسی لە وەرزی زستاندا ئەم سوودانەی هەیە

لەگەڵ هاتنی وەرزی زستاندا کاتی ئەوەیە بەرگری لەش زیاتر بەهێز بێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی نەخۆشی و پەتای وەرزی، سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی لە بەهێزبوونی بەرگری لەشدا هەیە، ماسی یەکێکە لەو خواردنانەی لە وەرزی زستاندا سوودێکی زۆری هەیە و بەرگری لەش بەهێز دەکات.

خواردنی ماسی لە وەرزی زستاندا ئەم سوودانەی هەیە:

-ماسی ئۆمێگا3ی تێدایە پارێزگاری لە تەندروستی سییەکان دەکات و ڕێگری توشبوون بە ئەنفلۆنزا و پەتای وەرزی دەکات.

-چارەسەری ئازاری جومگەکان دەکات کە بەهۆی هەوکردنەوە دروستبووە.

-یارمەتی تەندروستی دڵ و دەمارەخوێنەکان دەدات و ڕێگری لە نەخۆشیەکانی دڵ دەکات.

-سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین دیە بەرگری لەش بەشێوەیەکی بەرچاو بەهێز دەکات.

-لە وەرزی زستاندا هەندێک کەس توشی خەمۆکی دەبن خواردنی ماسی چارەسەری ئەو کێشەیە دەکات.

-پارێزگاری لە تەندروستی چاو دەکات.

-بەگشتی لە وەرزی زستاندا پێست دووچاری وشکبونەوە دەبێت، ئەو چەوریانەی لەناو ماسیدا هەن ڕێگری لە وشکبونەوەی پێست دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کاریگەرییەکانی عەلی بابا لەسەر چالاکیەکانی مێشک

lana

ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە زینک چی بەسەر جەستە دەهێنن

lana

سوودەکانی خواردنی کەستانە لە وەرزی زستاندا

lana