كەم خەوی دەبێتە هۆی تێكچوونی سیستەمی ژیانی منداڵەكەو شوێنەواری خراپی لەسەر لایەنی جەستەیی دەبێت و هەروەها كاریگەری لەسەر لایەنی عەقڵی و سۆزداریش دەبێت، هەروەها ناتوانی ئەو كاریگەرییانە بەشەوو رۆژێك چارەسەر بكەیت و نیشانەكانی كەم خەوی دابەش دەبن بەسەر چەند بەشێك :
1. نیشانە جەستەییەكان :
– نووستن لە ناو قوتابخانە، یاخود لە كاتی ئەنجامدانی ئەركی ماڵەوەی قوتابخانە.
– هەموو كات گلەیی دەكات كە ماندووەو هەست بەبێ تاقەتی دەكات و دەیەوێت لە رۆژدا بخەوێت.
– بەیانیان بە زەحمەت لەخەو هەڵدەستێت.
– دوای ئەوەی هەڵی دەستێنی راستەوخۆ ئارەزوو دەكات جارێكی دیكە بخەوێتەوە.
– بەردەوام تووشی نەخۆشی دەبێت ئەمەش بەهۆی لاوازی كۆئەندامی بەرگری لەش.
– بەكارهێنانی خواردنە خراپەكان وەك شەكری زۆرو كافایین.
– بەردەوام خەوە كوتكەی دەباتەوە.
– ئارەزوو دەكات بەردەوام پاڵداتەوەو هەروەها ئارەزوو ناكات لەگەڵ منداڵی دیكەش یاری بكات.
– دوور دەكەوێتەوە لە ئەنجامدانی چاڵاكی جەستەیی.
2. گۆڕانگارییە سۆزدارییەكان :
– لە رۆژدا راڕاییەكی زۆری پێوە دیارە.
– خێرا توڕە دەبێت و هەڵدەچێت.
– زیاتر مەیلی بە لای توندوتیژی دەبێت.
3. نیشانە عەقڵی و هزرییەكان :
– خێرا شتەكان لە بیر دەكات.
– بینایی چاوی باش نابێت و لێڵ دەبینێت.
– بە زەحمەت زانیاری نوێ وەردەگرێت.
– هیچ چێژێك لە چاڵاكی رۆژانە نابینێت.

