پسپۆڕانی بواری خۆراک پێشنیاری خواردنی سێو دەکەن لە وەرزی هاویندا بەهۆی سوودە خۆراکییە دەوڵەمەندەکانیەوە کە دەتوانێت بەرەنگاریی گەرما ببنەوە و ئاوی جەستە بپارێزێت.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ” lebanon24″،سێو ڕێژەیەکی بەرزی ئاو و ڕیشاڵی تێدایە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ هەستکردن بە تێربوون هەروەها ڤیتامین سی و دژە ئۆکسانیان تێدایە کە پاڵپشتی سیستەمی بەرگری جەستە دەکەن و خانەکان لە تێکچوون دەپارێزن.
سێو یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی هەرس، لە هەمان کاتدا خواردنی یەک سێو لە ڕۆژێکدا دەبێتە هۆی وزەبەخش و پڕ لە وزە، بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا چونکە جەستە بە شێداری دەهێڵێتەوە.

