zagros news agency

هۆکارەکانی هەوکردنی سییەکان

هەوکردنێکی سەختی سییەکانە کە دەبێتە هۆی هەوکردنی کیسی هەوا و پڕبوون لە شلە ئەمەش دەبێتە هۆی قورسی هەناسەدان، توندی نەخۆشییەکە دەتوانێت مەترسی لەسەر تەندروستی دروست بکات ئەمەش بەندە بە هۆکار و تەمەن و تەندروستی کەسەکەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ” RT Arabic” پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن هۆکارە سەرەکییەکانی مەترسی هەوکردنی سییەکان بریتین لە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی سییەکان، جگەرەکێشان، هەروەها هەندێک جۆری شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی گورچیلە، پەیوەندییان بە مەترسی زیاتری هەوکردنی سییەکانەوە هەیە بە بەراورد بە جۆرەکانی تری وەرەم.

ئەم نەخۆشییە بە بەکارهێنانی سی تی سکان دەستنیشان دەکرێت بۆ دیاریکردنی شانە نەخۆشەکان، ئەگەر هەوکردنی سییەکان پشتڕاستکرایەوە، پێویستە کەسەکە راستەوخۆ چارەسەر وەربگرێت بۆ ئەوەی بارودۆخی خراپتر نەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەم خۆراكانە لەناو سەلاجەكەت دوربخەرەوە

lana

پەیوەندی نێوان قاوە خواردنەوەو نەخۆشی شەکرە

lana

ئایا پێویستە خورما پێش خواردنی بشۆرێتەوە

lana