zagros news agency

سودە تەندروستیەکانی پاقلەی سەوز

پاقلەی سەوز سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی زۆرێک لە کانزاکانە، وەک فۆسفۆر و مەگنیسیۆم مس و ڕیشاڵەکان ، هەروەها یەکێکە لەو خواردنانەی کە ڕێژەیەکی زۆر خەڵک حەزی پێ دەکەن بە هۆی سودەکانی و خۆشی تامەکەی سودەکانی ئەو کانزایانەی لە پاقلەی سەوزدا هەیە بریتین لە

-مەگنسیۆم و مس، مەگنسیۆم و مس ڕۆڵێکی گرنگیان لە پاراستنی بەهێز هێشتنەوەی ئێسکی مرۆڤدا هەیە، هەروەها مەگنسیۆم سودێکی زۆری بۆ نەخۆشی شەکرەی جۆری ٢ نەخۆشیەکانی دڵ و بەرزی پەستانی خوێن هەیە، هەروەها مس یارمەتیدەرێکی باشی دروست کردنی خڕۆکە سورەکانی خوێن و کۆلاجینە هەروەها سیستمی بەرگری بەهێز دەکات و وزە دەدات بە لەش.

-فۆسفۆر، کاریگەرییەکی گرنگی لەسەر پاراستن و گەشەسەندنی خانەکانی لەش هەیە، هەروەها سوودی هەیە بۆ ئێسک و ددانەکان

-ڕێشاڵە خۆراکیەکان، کە یارمەتیدەرێکی باشی دۆخی قەبزیە، لەگەڵ چارەسەر بۆ نەخۆشیە درێژ خایەنەکان

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودە تەندروستیەکانی کولەکە

lana

سوودەکانی بڕۆکلی

lana

ئەو نەریتە باوانەی بەبێ ئەوەی بزانین زیان بە میزەڕۆ یان میزەڕێ دەگەیەنن

سەڵاح