گۆڕانی وەرز كاریگەری لەسەر تەندروستی پێست و قژ دروست دەکات، وەک زیاتر هەڵوەرینی قژو هەستیار بوونی پێست، ئەمەش دیاردەیەکی ئاساییە و بە قژ هەڵوەرینی وەرزی ناسراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی “onlymyhealth”، بە شێوەیەکی ئاسایی نزیکەی ٨٥-٩٠%ی قژ لە قۆناغی چالاکی و گەشەکردندایە، لەکاتێکدا ١٠-١٥% لە قۆناغی تێلۆجیندایە، بەڵام لە کاتی گۆڕانکاری وەرزیدا، ڕەنگە تاڵەکانی قژ زیاتر بە یەکجار بچێتە قۆناغی تێلۆجین، ئەمەش وا دەکات زیاتر قژ هەڵوەرێت.
توێژینەوەکە پشکنینی بۆ زیاتر لە ٨٠٠ ژن کردووە بڵاویکردووەتەوە، هەڵوەرینی قژ زۆرترین جار لە وەرزی هاوین و سەرەتای پایزدا ڕوودەدات، توێژەران لە قۆناغی تێلۆجین لە مانگەکانی هاوین و سەرەتای پایزدا زیادبوونی هەڵوەرینی قژیان بینیوە.
قژ هەڵوەرینی وەرزی بە شێوەیەکی گشتی تەنها چەند هەفتەیەک تا دوو مانگ دەخایەنێت و قژ بە شێوەیەکی گشتی لەسەر خۆی گەشە دەکاتەوە، بەڵام ئەگەر زیاتر لە سێ مانگ بەردەوام بوو یان نیشانەکانی هەوکردنی پێستی سەر دەرکەوت، باشتر وایە داوای ڕاوێژ لە پزیشک بکەیت.
چەند ئامۆژگارییەک بۆ پاراستنی قژ لە هەڵوەرین بە تایبەت لە وەرزی پایزیدا:
١. پێستی سەرت شێدار بکە بە بەکارهێنانی پاککەرەوەی گونجاو و تەندروست..
٢. مەساجکردنی پێستی سەرت بە زەیتەکانی وەک گوێزی هیندی یان زەیتی بادەم یارمەتی خۆراکدانی تاڵەکانی قژ و باشترکردنی ڕۆیشتنی خوێن دەدات.
٣.خواردنیخۆراکی دەوڵەمەند بە ماددە خۆراکیەکانی وەک پرۆتین ، ئاسن ، بایۆتین ، ڤیتامینەکانی A و C و D ، زینک و ئۆمیگا ٣ بۆ پشتگیریکردنی تەندروستی تاڵەکانی قژ.
٤. سیرۆمی پاراستن لە تیشکی سەروو بنەوشەیی بەکاربهێنە یان کڵاو لەسەر بکە بۆ پاراستنی قژت.
٥. رێگری لە فشار و دڵەڕاوکێی بکە ئەگەر نا کاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی قژ دروست دەکات.

