zagros news agency

خواردنی ڕەشکە چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

ڕەشکە لە بەشێکی زۆری ئیشی هەویر، نان و زەڵاتەکاندا بەکاردەهێنرێت سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و چارەسەری چەندین کێشەی تەندروستی دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا لە هەندێک حاڵەتدا باشترە نەخورێت بۆئەوەی زیانی تەندروستی لێنەکەوێتەوە.

خواردنی کەوچکێکی بچووک ڕەشکە بە گەدەی بەتاڵ و پێش نوستن یارمەتی دابەزینی کێش دەدات، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی قژ هەیە یارمەتی گەشە و بەهێزبوونی دەدات، چارەسەری سەرئێشە و ئازاری ددان دەکات، یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن و خێرا ساڕێژبوونی برینەکان دەدات.

سوودەکانی ڕەشکە

ڕەشکە چارەسەری هەندێک لە کێشەکانی کرداری هەناسە دەکات وەک هەوکردنی جیوب، گیرانی گەروو، کۆکە، هەروەها خواردنی لە بەیانیاندا یارمەتی نەهێشتنی کێشەکانی گەدە و غازات دەدات، ڕۆڵێکی گرنگی لە چارەسەرکردنی شێرپەنجەدا هەیە بەتایبەتی شێرپەنجەی خوێن، ڕێگری لە هەوکردنی جومگەکان دەکات.

لەگەڵ ئەو هەموو سوودەشدا منداڵان، خانمانی دووگیان، ئەو کەسانەی شیر بە منداڵ دەدەن، توشبووانی کەمی پەستانی خوێن و شەکرە، هەروەها ئەوانەی نەشتەرگەرییان کردووە لەوانەیە خواردنی ڕەشکە بەشێوەیەکی نەرێنی کاریگەری لەسەریان هەبێت بۆیە پێویستە بەبێ ڕێنمایی پزیشک نەیخۆن.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆکارەکانی کەم خواردنی منداڵ و چۆنێتی چارەسەرکردنی

lana

لەبارەی سیری ڕەش ئەمانە بزانن

lana

ڕاگەیاندراوی وازەراتی تەندروستی

دڵشاد