zagros news agency

ئایا بەهارات هاوڕێی دڵە

ئایا بەکارهێنانی بەهارات ڕۆژانە چ سودێکی تەندروستی هەیە بۆ دڵ؟بەکار هێنانی بەهارات کەرەستەیەکی سروشتی و سادەیە بۆ سەلامەتی تەندروستی دڵت، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ڕزگاربوون لە بەکارهێنانی ماددە کیمیاییەکان هەروەها پاراستنت لە نەخۆشیەکانی دڵ ئەو بەهاراتانەش کە سودیان هەیە بۆ تەندروستی دڵ ئەمانەن..

١-زەردەچەوە، بەهۆی ئەوەی تایبەتمەندی دژە ئۆکسان هەوکردنی تێدایە، تەندروستی دڵ و دەمارەکان دەپارێزێت زۆرێل لەو نەخۆشیانە کەم دەکاتەوە ک پەیوەندیان بە دڵەوە هەیە، یارمەتی سوڕی خوێن دەدات و ڕێگە لە خوێن بەربوون و جەڵتەی دڵ دەگرێت یارمەتی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ دەدات، دەتوانیت ڕۆژانە کەمێک بکەیتە کوپێک ئاوی گەرم و بیخۆیتەوە

٢-دارچینی، سەرەتا ئەو کەسانەی هەستیاریان هەیە پێویستە بەکاری نەهێنن، یارمەتی کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ دەدات هەروەها بەرزی پەستانی خوێن دادەبەزێنێت، دەتوانیت ڕۆژانە کەوچکێک بخۆیت

٣-بیبەری توون، بەهۆی ئەوەی تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی هەیە، یارمەتیدەرێکی باشی نەخۆشیەکانی دڵە هەروەها یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات و کالۆری دەسوتێنێت ڕێگە لە هەوکردن و خوێن بەربوون دەگرێت، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە کە زیاد لە پێویست بەکاری بهێنیت دەتوانیت هەفتەی جارێک کەوچکێک بکەیتە پەرداخێک ئاوی گەرم و بیخۆیتەوە

٤-سیر، خواردنی نیو کەوچک پاودرەی سیر لە ڕۆژێکدا یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ دەدات بە ڕێژەی لە ٪٩، هەروەها یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ کەم کردنەوەی مەترسیەکانی تەندروستی دڵ

٥- بەهۆی ئەو تایبەتمەندیانەی کە هەیەتی دەتوانی ڕۆژانە، زەنجەبیل بۆ ناو خواردنەکانت بەکار بهێنی یارمەتی چالاک بوونی سوڕی خوێن دەدات، هەروەها بۆ زۆر نەخۆشیتر بەسودە

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو خۆراكانەی لەوەرزی زستاندا بەسوودن ‌

lana

بۆ‌ ماوێ 7 ڕۆژان ل سنورێ قەزا دهوکێ 39,805 زاروکان ڤاکسینا دژی سورکا تێکهەل وەرگرتیە

دڵشاد

لەبارەی سیری ڕەش ئەمانە بزانن

lana