zagros news agency

ئەو خۆراكانەی لەوەرزی زستاندا بەسوودن ‌

لەوەرزی زستان و سەرمادا نەخۆشكەوتن و سەرمابوون و تووشبوون بەپەتا و ئەنفلۆنزای وەرزی و كۆكە زیاد دەكات بەهۆی كەمبوونەوەی بەرگری لەش، هەربۆیە پێویستە خۆراكی تەندروست بەكاربهێنرێت و سیستمێكی خۆراكی هاوسەنگ پەیڕەوبكرێت بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی.

لەوەرزی زستان و سەرمادا هەندێك خۆراك هەیە كە پێویستە سوودیان لێوەربگیرێت بۆ زیادكردنی رێژەی بەرگری لەش و دووركەوتنەوە لەنەخۆشكەوتن، ماڵپەڕی ئێن دی تی ڤی فوود بڵاویكردەوە 3 خۆراك هەیە كەلەوەرزی زستان سوودێكی زۆری هەیە و دەبێتە هۆی پتەوبوونی بەرگری لەش و دووركەوتنەوە لەنەخۆشی ، ئەوانیش:

چەوەندەر: ئەم خۆراكە سوورە سەرسوڕهێنەرە دەوڵەمەندە بە ماددەی خۆراكی و دژە ئۆكسان و بەسوودە بۆ هاوسەنگی پەستانی خوێن و دەبێتە هۆی چالاكبوونی سوڕی خوێن و كەمكردنەوەی قەبزی و بەرەنگاربوونەوەی هیلاكی و باشكردنی هەرسكردن.

گێزەر: دەوڵەمەندە بە ریشاڵەكان و كانزاكان و ڤیتامینەكان و ماددەی بیتا كاروتین و خاوەنی برێكی زۆر ماددەی خۆراكیە، بەسوودە بۆ كێش دابەزاندن و یارمەتیدەرە بۆ باشتركردنی تەندروستی چاو و بەرگری لەش.

سپێناخ: ئەم خۆراكە زیاتر لە 10 پێكهاتەی جۆراوجۆری بەسوودی تێدایە وەك پێكهاتەی فلاڤونویدی دژە ئۆكسان كەوەك دژە هەوكردن وایە و یارمەتیدەرە بۆ پتەوكردنی بەرگری لەش و هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و كانزاكان.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەسەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی 140 تووشبووی تالاسیمیا لەدەرەوەی وڵات چارەسەر دەکرێن

یاسین

چۆن بە بێ دەرمان سەرئێشە چارەسەر دەبێت

lana

ئەم خواردنانە مەترسی توشبوون بە کێشە تەندروستییەکانی مێشک زیاددەکەن

lana