zagros news agency

ئەو خواردنەوانەی لە كاتی پەتا سودی لێدەبینیت

لە وەرزی سەرمادا، ئەگەری توشبون بە پەتای وەرزی زیاترە، هەربۆیە پێویستت بە ڤیتامین و كانزا سودبەخشەكان دەبێ بۆ ئەوەی سیستمی بەرگی جەستەت زیاد بكەیت، هەربۆیە دەتوانیت سود لەم خواردنەوانە ببینیت، كە سودیان هەیە و كێشی جەستەت زیاد ناكەن.

1. لیمۆ و هەنگوین
ئاوی گەرم، لەگەڵ ئاوی نیو لیمۆ و كەوچكێك هەگوین تێكەڵ بكە و بیخۆرەوە، كە وەكو دژە ئۆكسان كاردەكات وسیستمی بەرگری بەهێزدەكات.

2. دارچینی
لەگەڵ تامە خۆشەكەی، لە پەتا دەتپارێزێت، لەگەڵیدا كۆنترۆڵی شەكری خوێن دەكات و ئارەزوت بۆ خواردنی شەكر ناهێڵێت، دەتوانیت تەنها دارچینی و ئاوی گەرم ت]كەڵ بكەیت و بیخۆیتەوە.

3. زەردەچەوە و شیر
دژە هەوكردنە و دەتوانیت پێش خەوتن بیخۆیتەوە، دەتوانیت زەدەچەوە و شیری گەرم تێكەڵ بكەیت، كەمێك بیبەری رەش بكەیت بە سەریدا، دەشتوانیت كەمێك هەنگوینی تێبكەیت بۆ تام.

4. چای سەوز
دژە ئۆكسانە و مێتابۆلیزم چالاك دەكات, هەروەها یارمەتی كەمكردنەوەی كێش دەدات و یەكێكە لە خواردنەوە زۆر سودبەخشەكان، ئەگەر حەزت لە تامەكەی نەبێت، دەتوانیت هەنگوینی تێبكەیت.

5. زەنجەفیل
وەكو دژە هەوكردن لە جەستەدا كاردەكات، هەروەها یارمەتی چالاككردنی كرداری هەرس دەدات، دەتوانیت پارچەیەك زەنجەفیل لەناو ئاودا بكوڵێنیت و بیخۆیتەوە، بۆ تامخۆشكردنی هەنگوین بەكاربهێنە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چارەسەری چەوری خوێن

lana

ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌وكردنی جگه‌ر

سەڵاح

سوودە تەندروستیەکانی سپێناخ

lana