شێوازی ژیان و رۆتینی بەیانیانت كاریگەرییان لەسەر تەندروستی تەواوی جەستەت هەیە، ئەگەر یەكێكیت لەو كەسانەی كە توشبوی نەخۆشی شەكرەیت، یان پارێزیی دەكەیت لە توشبون بە نەخۆشی شەكرە، دەتوانیت سود لەم خواردنەوانە ببینیت لە بەیانیاندا، كە یارمەتی كۆنترۆڵكردنی شەكرە دەدەن.
1. ئاوی شمڵی
دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و بەسودە بۆ هەستیاریی ئینسۆلین، شەكری خوێن كەمدەكاتەوە، دەتوانیت یەك كەوچكی بچوك لەناو پەرداخێك ئاو دابنێیت بە درێژایی شەو و بۆ بەیانییەكەی بە گەددەی بەتاڵ بیخۆیتەوە.
2. دارچینی
یارمەتی كەمكردنەوەی شەكری خوێن دەدات لەو كەسانەی شەكرەی جۆری دوەمیان هەیە، هەروەها دژە هەوكردنە لە جەستەدا، دەتوانیت یەك كوپ و نیو ئاو بكوڵێنیت، پاشان یەك داری بچوكی دارچینی، یاخو یەك كەوچكی چا هاڕاوەی دارچینی تێبكەیت، 5-7 خولەك چاوەڕێ بكەیت و بیخۆیتەوە.
3. سركەی سێو
بە دژە هەوكردن و دژە بەكتریا ناسراوە، یارمەتی هاوسەنگیی pHی پێست دەدات، شەكری خوێنیش نزمدەكاتەوە، یەك كەوچك سركەی سێو تێكەڵی یەك پەرداخ ئاوی شلەتێن بكە، پاشان كەمێك دارچینی و چەند دڵۆپێك ئاوی لیمۆی تێبكە و بیخۆرەوە.
4. رەیحانە
كۆرتیزۆل نزمدەكاتەوە و شەكری خوێن هاوسەنگ دەكات، دەتوانیت چەند گەڵایەكی رەیحان، تێكەڵی كوپێك ئاوی گەرم بكەیت، بۆ 5 خولەك جێیبهێڵیت و پاشان بیخۆیتەوە.

