كاتێك پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە، خەڵك زیاتر بایەخی لەسەر خواردنە نەك وەرزشكردن، زیاتر تەندروستی خۆیان پشتگوێ دەخەن، یەكێكیش لەو كێشە تەندروستیانەی گرنگیی كەمتر پێدەدەن چاودێریكردنی شەكرەی خوێنیانە.
هەندێك نیشانەی شەكرەی خوێن هەیە كە باو نیین، بەڵام پێویستە پشتگوێیان نەخەیت، بەتایبەتی بەم وەرزەدا:
1. هەوكردنی پێست و گەشەكردنی كەڕو لە بەشە جیاوازەكانی لەشدا، بەتایبەتی ژێر باڵ و ڕانەكان، كە بەهۆی لاوازبونی سیستمی بەرگری جەستەوە دروستدەبێت.
2. دەركەوتنی پەڵەی تۆخ و رەشبونی مل، یان لای ڕانەكان، لە ئەنجامی ئەوەی كە جەستە ناتوانیت ئینسۆلین بەكارناهێنێت.
3. درەنگ چاكبونەوەی برین، یان هەوكردنی شوێنی برینەكە.
4. شەكەتی و ماندوبونی زۆر، بەشێوەیەك كە تینویەتیت زیاد بكات، زۆر میز بكەیت و چاوت لێڵ بێت.

