توێژینەوەیەکی نوێ کە توێژەرانی کۆلێژی تەندروستیی گشتیی لە زانکۆی بۆستن ئەنجامیان داوە، ئاشکرای کردووه کە وهرزشی بهردهوام و زیادکردنی چالاکیی جەستەیی لە ناوەڕاستی تەمەن دەتوانێت مەترسیی تووشبوون بە خەڵەفاوی (Dementia) بە ڕێژەی 45%کهمبکاتەوە.
توێژەران لە توێژینەوەکەیاندا پشتیان بە داتای زیاتر لە 4300 بەشداربوو بەستووە و بەشداربووان فۆڕمی پرسیاریان پڕکردووەتەوە دەربارەی کاتژمێرەکانی خەوتن و ئاستی چالاکیی جەستەییان کە پۆلێن کرابوون بۆ: کەم و مامناوەند و بەرز.
تیمی توێژینەوەکە شێوازەکانی چالاکیی جەستەییان بهسهر سێ قۆناغی تەمەندا دابهشكرد: سەرەتایی و پێگەیشتن (26-44 ساڵ)، ناوەڕاستی تەمەن (45-64 ساڵ) و ساڵانی چوونە تەمەن (65-88ساڵ).
دوای 15 ساڵ له چاودیریكردنی بهشداربووانی توێژینهوهكه، ئەنجامەکان دەریانخست ئەو کەسانەی لە ناوەڕاستی تەمەندا وهرزشیان كردووه، بە ڕێژەی 40%کەمتر تووشی خەڵەفاوی بوونه بە بەراورد بەو کەسانەی کەمترین چالاکیی جەستەییان هەبووە له ههمان تهمهندا.
لای خۆیهوه، فیلیپ هوانگ توێژەری سەرەکی لە توێژینەوەکەدا دووپاتیكردووهتهوه، ئەنجامەکان دەکرێت یارمەتیدەر بن لە پەرەپێدانی ستراتیژی وردتر بۆ خۆپاراستن لە خەڵەفاوی یان دواخستنی دەرکەوتنی.
ئاماژەی بەوەشکرد: کە کاریگەریی چالاکیی جەستەیی لەسەر تەندروستیی مێشک ڕەنگە زووتر دەست پێبکات لەوەی زۆرکەس باوەڕیان وایە.
“هوانگ”روونیکردۆتەوە: کە ئەنجامدانی وەرزش رەنگە مەترسیی خەڵەفاوی کەمبکاتەوە لە ڕێگەی باشترکردنی پێکهاتەی مێشک و فهرمانەکانی و کەمکردنەوەی هەوکردنەکان و بەهێزکردنی تەندروستیی خوێنبەرەکان.

