zagros news agency

بە خواردنەوەی چای سەوز هەفتەی دوجار، ئەم گۆڕانكارییانە دەبینیت

دەستپێكردنی رۆژەكەت بە خواردنەوەی یەك كوپ چای سەوز، سودی تەندروستی زۆری هەیە، رێژەیەكی زۆر لە دژە ئۆكسانی تێدایە، یارمەتی كەمكردنەوەی هەوكردنی لەش دەدات، مێتابۆلیزم چالاك دەكات و یارمەتی كەمكردنەوەی كێش دەدات، هەروەها مەترسی توشبون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان كەمدەكاتەوە.

ماڵپەڕی Eat This, Not That، كاتێك قسەی لەگەڵ پزیشكێك كردوە كە بە گشتی هەفتەی دو جار چای سەوز دەخواتەوە، لە ئەزمونی خۆیەوە پێنج گۆڕانكاری باسكردوە كە بەسەر جەستەدا دێت.

1. سافبونی مێشك
د. لی ماركۆس، دامەزرێنەری رێكخراوی Impact Health، باسی لەوەكردوە كە پێویست بوە بە درێژایی رۆژ كاربكات، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە هیچ وزەیەكی نەماوە، بەتەواوەتی ماندو بوە و هیچ سەرنجی نەماوە، بەڵام كاتێك چای سەوزی كردوەتەوە ناو سیستمی خۆراكی خۆیەوە، لە ماوەی سێ رۆژدا هەستی بە گۆڕانكاری كردوە، كە باشتر تێدەگات و باشتر سەرنج دەدات، تەنانەت باشتر لە قاوە سودی هەیە.

2. خەوێكی باشتر
د. ماركۆس باسیلەوەكردوە كاتێك لەبری قاوە، گرنگیی بە خواردنەوەی چای سەوز داوە، سیستمی خەوی باشتر بوە، زوتر خەوی لێدەكەوێت، بەیانیان بە وزەیەكی باشترەوە بە ئاگا دێتەوە.

3. پەیوەندی مێشك و هەناو باشتر دەكات
ئەو كەسانەی دەیانەوێت پەیوەندی مێشك و سیستمی هەرسیان باشتر بكەن، بەو واتایەی دەیانەوێت سیستمی هەرسیان باشتر كاربكات، بەتایبەتی ئەو كەسانەی گرفتی دڵەڕاوكێیان هەیە، باشترین بژاردە خواردنەوەی چای سەوزە.

4. هەوكردنی لەش كەمدەكاتەوە
ئەو پزیشكە ئەوەی خستوەتەڕو، تەنها پاش شەش مانگ لە خواردنەوەی چای سەوز، رێژەی هەوكردن لە خوێندا، %15 كەمیكرد، ئەمەش گۆڕانكاری گەورەی لە ژیانی پیشەیی و تایبەتی خۆیدا دروستكرد.

5. دەرون ئارام دەكاتەوە
چای سەوز كاریگەریی ئەرێنی لەسەر ئارامبونەوەی دەرون، كەمكردنەوەی دڵەڕاوكێ، كەمبونەوەی فشاری دەرونی هەیە و یارمەتیت دەدات باشتر روبەڕوی كێشەكانی ژیان ببیتەوە بێ هەڵچون و بڕیاردانی هەڵە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێشانگەهەکا وێنەیان بو زاروکێن تووشبوویی ب تەلاسیمایێ هاتە ڤەکرن

سەڵاح

ئەم خواردنانە لەم ماوەیە زیاتر نابێت لە بەفرگردا هەڵبگیرێن

lana

چارەسەری هەوکردنی دەماری دەست بە شێوەیەكی سروشتی

lana