zagros news agency

شەش نیشانە دەریدەخات جەستەت بە نهێنی لەگەڵ هەوكردن دەجەنگێت

جەستەت بەردەوام لەگەڵ جەنگدایە بۆئەوەی تۆ بە تەندروستی بهێڵێتەوە، هەندێك كات سیستمی بەرگری جەستەت خۆی بە بێدەنگی روبەڕوی هەوكردن و كێشەكان دەبێتەوە، بێ ئەوەی تۆ هەستی پێبكەیت، یان نیشانەكانی بەشێوەیەك دیار بن كە بە رونی هەستیان پێبكەیت.

ماڵپەڕی Times of India ئەو نیشانانەی بڵاوكردوەتەوە، كە واتای ئەوە دەگەیەنێت جەستەت روبەڕوی هەوكردن دەبێتەوە و هەستت پێی نەكردوە.

1. هەندێك كات لەرز یان تایەكی كەمت هەیە، شەوانیش عارەق دەكەیتەوە
بەرزیی پلەی گەرمی لەش بەهێزترین چەكە كە جەستەت بەكاریدەهێنێت بۆئەوەی روبەڕوی هەوكردن بێتەوە، لەگەڵ ئەوەی هەمو تا-یەك ترسناك نییە، بەتایبەتی ئەگەر كەم بێت و زۆر هەستی پێنەكرێت.

2. ئازاری لەش و جومگەكان بێ هۆكاری رون
كاتێك بێ ئەوەی وەرزشت كردبێت یان كاری سەختت ئەنجامدابێت جەستەت ئازاری هەیە، واتای ئەوەیە جەستەت هەوڵی روبەڕوبونەوە و لەناوبردنی هەوكردنی لەش دەدات، بەڵام ئەگەر ئازارەكە زۆر مایەوە، لەگەڵیدا شەكەتی، بێ هێزی و كەمخەوی لەگەڵ بو، نابێت پشتگوێی بخەیت.

3. كێشەی هەرسكردن، وەكو دڵتێكەڵهاتن، سكچون یان لەدەستدانی ئارەزوی خواردن
ئەم نیشانانە پشتگوێ بخەیت، دەكرێت پرۆسەی چاكبونەوەت دوابكەوێت، چونكە نیشانەكان واتای ئەوەن جەستەت لەناوەوە هەوڵی پاراستنی تۆ دەدات.

4. كۆكە، ئازاری قورگ و گیرانی لوت
كاتێك قورگت ئازاری هەیە یان توشی كۆكە دەبیت و خروی هەیە، دەكرێت نیشانەی هەستیاریی بەرزی یان پەتا بن، بەڵام ئەگەر بۆ ماوەیەكی زۆر مانەوە، واتای ئەوەیە نابێت پشتگوێی بخەیت.

5. ئاوسان، سوربونەوە و ئازاری لیمفە گرێیەكان
ئاوسانی لیمفەگرێیەكان نیشانەی ئەوەن كە جەستەت روبەڕوی هەوكردن دەبێتەوە، هەندێك كات پشتگوێ دەخرێن، بەڵام مانەوەی واتای ئەوەیە پێویستت بە چارەسەرە.

6. بیرچونەوە، میزاجیبون و درەنگ تێگەیشتن
هەوكردن تەنها كاریگەریی لەسەر جەستەت نییە، بەڵكو كاریگەریی لەسەر مێشكیش هەیە، ئەگەر شێوازی ژیانت تەندروستە، فشاری دەرونیت كەمە و بەردەوام بە پێی پێویست پشو دەدەیت، پێویستە بزانیت هەستكردن بەم نیشانانە ئاسایی نیین.

هەواڵی پەیوەندیدار

سودی زەردەچەوە و ئاوی لیمۆی بۆ تەندروستی مرۆڤ

lana

ئەمەریکا.. زیاتر لە 700 کەس تووشی نەخۆشی سورێژە بوون

سەڵاح

ئەو خواردن و خواردنەوانەی دەبنە هۆی ئازاری گەدە

lana