zagros news agency

زیادبوونی دڵەڕاوکێکەری تووشبوون و مردن بە ئەنفلۆنزای لە یەزد و هۆرمۆزگان

بەرپرسانی تەندروستیی یەزد ڕایان گەیاند کە لە ٨ تا ١٤ی کانوونی یەکەمدا، حەوت کەس بەهۆی تووشبوون بە ئەنفلۆنزا گیانیان لە دەست داوە. ئەم حاڵەتانە بە شێوەیەکی سەرەکی لە نێوان بەساڵاچووان و نەخۆشانی خاوەن نەخۆشیی درێژخایەندا تۆمار کراون.
بە گوتەی سەرپەرشتیاری جێگریی تەندروستیی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی یەزد، لە هەمان هەفتەدا لە کۆی ٨٥٠ پشکنین، ٤١٧ پشکنین پۆزەتیڤ بوون و ژمارەی تووشبووان لە سەرەتای ساڵەوە گەیشتووەتە ١١١٨ کەس، هەروەها کۆی گشتیی مردووان گەیشتووەتە ١٣ کەس.
لە هۆرمۆزگانیشدا، شەپۆلی جۆری A/H3N2 بە خێرایی لە بڵاوبوونەوەدایە و بەرپرسان هەواڵی تۆمارکردنی دوو مردنی مسۆگەر، لە نێویاندا گەنجێکی ٢٦ ساڵە کە هیچ پێشینەیەکی نەخۆشیی نەبووە، ڕایان گەیاندووە. لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە زیاتر لە نیوەی پشکنینەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پۆزەتیڤ بوون و ئەم پارێزگایە چووەتە قۆناغێکی “چالاک و پڕمەترسی”یەوە. ئەم دۆخە ئەگەری زیادبوونی خەواندن لە نەخۆشخانە و مردن بەرز دەکاتەوە.
مینوو موحرێز، پسپۆڕی نەخۆشییە گوازراوەکان، بە ئاماژەدان بە توندوتیژیی زیاتری شەپۆلی ئێستا بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، هۆشداریی داوە کە ئەنفلۆنزا دەتوانێت بە خێرایی ببێتە هۆی تووشبوونی سییەکان و مردن. ئەو داوای لە تووشبووان کردووە کە لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، ئازاری جەستە، کۆکە و سەرئێشەی توند، بە پەلە سەردانی پزیشک بکەن و لە چوونە شوێنی کار و قوتابخانە خۆیان بپارێزن بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی قاوە ئەم شەش زیانە تەندروستیەی دەبێت

lana

خافیێر تیباس هەڕەشە لە مۆندیالی یانەکان دەکات

یاسین

بەرشەلۆنە نزیکە لە چارەسەرکردنی کێشەی ئۆلمۆ

یاسین