zagros news agency

کەمخوێنی یان ئەنیمیا واتە جەستە ڕێژەی تەواو لە خڕۆکە سوورەکانی نییە بەهۆی کەمبوونی ڕێژەی ئاسن لەجەستەدا، سیستمی خۆراکی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ڕێگریکردن لە کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاسن لەجەستەدا هەیە.

لەکاتی توشبوون بە کەمخوێنی چەندین نیشانەی جیاواز دەردەکەون وەک، ماندوێنی بەردەوام و زۆر، بێهێزی، تەنگەنەفەسی، سەرئێشە، گێژبوون، ساردبوونی دەست و قاچەکان، بەپێی ماڵپەڕی”Cnet” ئەم خواردنانە ڕێگری لە کەمبوونی ڕێژەی ئاسن لەجەستەدا دەکەن:

-سەوزەواتەکان
سەوزەواتەکانی وەک سپێناخ و جۆرەکانی دیکە سەرچاوەیەکی سەرەکی ئاسنن و ڕێگری لە کەمخوێنی دەکەن.

-گۆشتەکان
گۆشتی سپی و سوور ڕێژەیەکی زۆر ئاسنیان تێدایە ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێن سوودێکی زۆریان بۆ جەستە هەیە.

 

-جگەر
دەوڵەمەندە بە ئاسن و ترشی فۆلیک.

-چەرەساتەکان
بەیەکێک لە باشترین سەرچاوەکانی ئاسن دادەنرێن.

-هێلکە
دەوڵەمەندە بە ئاسن و پڕۆتینەکان کە جەستە پێویستی پێیانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیوەندی نێوان قاوە خواردنەوەو نەخۆشی شەکرە

lana

سوودەكانی ڕۆنی ماسی

lana

ڕۆژانە خواردنی سێوێک چی بەسەر جەستەت دەهێنێت

lana