zagros news agency

کاریگەری میوە وشککراوەکان لەسەر تەندروستی جەستە

میوە وشککراوەکان وەک ژەمێکی سووک دادەنرێن، چونکە دەوڵەمەندن بە ماددە بەسوودەکان و ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێن سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی جەستە دەبێت.

بەشێوەیەکی گشتی میوە وشککراوەکان ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ و دژەئۆکسانەکانیان تێدایە کە بۆ جەستە بەسوودن و یارمەتی تەندروستی کرداری هەرس و گەدە دەدەن و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکان کەمدەکەنەوە.

 

دەوڵەمەندن بە کانزا و ڤیتامینەکان بەرگری جەستە بەهێزدەکەن، تایبەتمەندی دژەهەوکردن و ئۆکسانیان هەیە هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکەنەوە، میوە وشککراوە بێ شەکرەکان ڕێژەیەکی زۆر کاربۆهیدرات و ڕیشاڵەکانیان تێدایە بەیەکێک لە باشترین ژەمە سووکەکان بۆ دابەزاندنی کێش دادەنرێن، چونکە هەستی تێربوون زیاددەکەن و یارمەتی جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدەن، بەمەرجێک زیادەڕەوی لەخواردنیاندا نەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودەکانی فاسۆلیای ڕەش بۆ تەندروستی

lana

ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک کەم بکەرەوە

lana

نەشتەرگەریی مێشک بۆ یەکەمجار لە جیهاندا لە دۆخی بەئاگاییدا بە ڕێنوێنیی زیرەکیی دەستکرد کرا

سەڵاح