zagros news agency

پێنج ئاماژە لە گورچیلەكانەوە، نەخۆشانی شەكرە پێویستە وریای بن

گورچیلەكان رۆژانە فیلتەر و هاوسەنگی شلەی جەستە رادەگرن، كاتێك روبەڕوی كێشەیەك دەبنەوە، پێویستە بە زویی لە رێگەی نیشانەكانەوە بەدواداچونی بۆ بكەیت، بەتایبەتی ئەگەر تۆ توشبوی نەخۆشی شەكرە بیت، چونكە ئەو كەسانەی شەكرەیان هەیە، زیاتر ئەگەری هەیە روبەڕوی كێشەكانی گورچیلە ببنەوە.

پێنج نیشانەی پێشوەختەی نەخۆشی گورچیلە:

1. بینینی كەف لەناو میز، كە ئەو كەسانەی نەخۆشیی گورچیلەیان هەیە، زیاتر ئەگەری هەیە ئەم حاڵەتە ببینن، چونكە بەرزیی شەكری خوێن بە پێی كات زیان بە گورچیلەكانیان دەگەیەنێت.

2. ئاوسانی قولەپێ، یان قاچەكان، كە ئەگەر بۆ ماوەیەكی زۆر وابێت، تەنانەت دوای پشودانیش، كەواتە دەكرێت نیشانەی كێشە بێت لە گورچیلەكان.

3. بەرزی فشاری خوێن، كە لەناكاو و بێ هۆكارێكی رون بەرزبێتەوە، ئەگەر چارەسەری نەكەیت، دەكرێت لەگەڵ بەرزیی شەكری خوێن هەردوكیان زیانی توند بە گورچیلەكان بگەیەنن، بەتایبەتی لەو كەسانەش كە تەمەنیان سەرو 60 ساڵە.

4. هەستانی شەوانە بۆ میزكردن، كە ئەگەر جارێك یان دوان بێت، بەتایبەتی كاتێك شلەی زۆرت خواردوەتەوە، ئاساییە، بەڵام زیاتر لە چەند جارێك كە خەوت لێتێكبدات، پێویستی بە پشكنین دەبێت.

5. شەكەتی بێ هۆكارێكی رون، كە بەردەوام هەست بە ماندوێتی بكەیت و وزەی هیچ چالاكیی و جوڵەیەكت نەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەم خواردنانە سوودیان بۆ تەندروستی پێست هەیە

lana

سوودەکانی خواردنەوەی شەربەتی سێو بە گەدەی بەتاڵ

lana

خواردنەوەی شیر یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرسکردن

lana