مەگنسیۆم لە جەستەدا رۆڵی سەرەكی هەیە لە هاوسەنگی پەستانی خوێن، بەهێزكردنی ئێسك، كۆنترۆڵی شەكری خوێن، هاوسەنگیی لێدانی دڵ و زۆر سودی هەیە، لەگەڵ ئەوەی دەتوانیت لە رێگەی تەواوكەری خۆراكییەوە وەریبگریت، بەڵام هەندێك خۆراك هەن كە دەوڵەمەندن بە مەگنسیۆم و دەتوانیت پشتیان پێببەستیت.
1. چەرەسات
وەكو گازۆ، ناوكەكولەكە و بادەم، رێژەیەكی زۆر لە مەگنسیۆمیان تێدایە.
2. پاقلەمەنییەكان
وەكو پاقلە، بەزالیا و نیسك دەوڵەمەندن بە ماددەی خۆراكی، پرۆتین، فۆلیك ئەسید، ریشاڵ و ئاسن.
3. دانەوێڵە تەواوەكان
رێژەیەكی زۆر لە ریشاڵ و مەگنسیۆمیان تێدایە.
4. بەرهەمە سپیاییەكان
وەكو شیری كەم چەوری، یان ماستی بێ چەوری، جگە لەوەی كالسیۆمێكی زۆریان تێدایە، دەوڵەمەندیشن بە مەگنسیۆم.
5. میوە
میوەكان مەگنسیۆمی زۆریان تێدایە، وەكو هەرمێ، هەنجیری وشك یان مۆز، ڤیتامین و ریشاڵ بە جەستە دەدەن.
6. سەوزە
سپێناخ بە كوڵاوی، یان گەنمەشامی دژە ئۆكسانێكی زۆریان تێدایە و جەستە لە هەوكردن دەپارێزن، هەروەها دەوڵەمەندن بە ماددە كانزاییەكان و ڤیتامینەكان.
7. شوكولاتەی رەش
لە 100 گرام شوكولاتەی رەش، 129 ملیگرام مەگنسیۆمی تێدایە، كه ئهویش دەكەوێتە سەر جۆری شوكولاتەكە و ئەو كاكاوەی تێیدایە.

