zagros news agency

ڕۆڵی خۆراک لە تەندروستی و گەنج مانەوەی پێست

 

پێست گەورەترین ئەندامی لەشە و پاراستنی تەندروستییەکەی تەنها بۆ جوانی نییە، بەڵکو بۆ تەندروستیی گشتیی لەشیش گرنگە. جگە لە تەمەن، هۆکارە ژینگەیییەکان وەک پیسبوونی هەوا و تیشکی خۆر کاریگەرییان لەسەر چرچبوونی پێست هەیە. بەپێی ڕاپۆرتێکی “بی‌بی‌سی”، خۆراک ڕۆڵێکی سەرەکی لەم نێوانەدا دەگێڕێت:

– میوە و سەوزەی ڕەنگاوڕەنگ: ماددە ڕووەکییەکان و کارۆتینۆیدەکان (وەک لوتین و لیکۆپن) لە هێلکە و تەماتە و گێزەردا هەن، کە وەک بەرگرییەک لە بەرانبەر تیشکی سەرووی وەنەوشەیی کار دەکەن. زیادکردنی بڕێکی کەم چەوریی تەندروست وەک زەیتی زەیتوون، مژینی ئەم ماددانە ئاسانتر دەکات. هەروەها خواردنی بڕێکی دیاریکراو لە “هەنار” یان “مێوژ” و “ئەنەناس” (بەپێی توێژینەوەکان) دەکرێت یارمەتی کەمکردنەوەی چرچ‌ولۆچی بدات.

– چەورییە تەندروستەکان: بادەم و فندق و ماسییە چەورەکان (وەک سالمون) دەوڵەمەندن بە ڤیتامین E و ئۆمێگا ٣، کە یارمەتی پاراستنی شێداریی پێست و کەمکردنەوەی هەوکردن دەدەن.

– تەندروستیی ڕیخۆڵە: پەیوەندییەکی پتەو لە نێوان تەندروستیی ڕیخۆڵە و پێستدا هەیە. خواردنی خۆراکە ترشێنراوەکان وەک ماست و کەلەرم (کیمچی)، یارمەتی بەهێزکردنی میکرۆبیۆمی ڕیخۆڵە دەدات کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر پێست هەیە.

سەرەڕای ئەم خۆراکانە، پاراستنی پێست لە تیشکی خۆر هێشتا گرنگترین هەنگاوە بۆ پێشگیری لە پیریی پێشوەختە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجامی گەورەترین توێژینەوەی جیهانی لەبارەی ئازار: ئافرەتان لە هەموو بەشەکانی جەستەدا زیاتر لە پیاوان بەدەست ئازارەوە دەناڵێنن

سەڵاح

جگەرە کێشان پێش نوستن مەترسی لەسەر دڵ و هەناسەدان دروست دەکات

یاسین

سێ کەس تووشی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە بوون

سەڵاح