کاهوو وەک یەکێک لە گرنگترین رووەکەکان هەژماردەکرێت بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ماددە کانزاییە گرنگەکان بۆ جەستە.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی ” altibbi” دا ئاماژە بە دیارترین سوودەکانی کاهوو کراوە، بەم شێوەیە:
١. باشتربوونی کرداری هەرس بەهۆی زۆری ڕیشاڵەکانیەوە.
٢. شێداربوونەوەی جەستە بەهۆی رێژەی زۆری ئاوەکەیەوە.
٣. هێورکردنەوەی دەمارەکان و باشترکردنی خەو.
٤. کالۆری کەمی تێدایە، ئەمەش وایکردووە کە گونجاو بێت بۆ ئەوانەی ڕێجیم دەکەن.
٥. بەهێزبوونی ئێسک بەهۆی بوونی ڤیتامین Kیەوە کە پێویستە بۆ تەندروستی ئێسک.

