zagros news agency

بۆ ئەوەی لە جەڵتەی دڵ و مێشك بەدووربیت بیبەری تیژ بخۆ

نوێترین توێژینەوەكان دەری دەخەن كە خۆراكە تیژ (توون)ـەكان گەورەترین نهێنین بۆ پارێزگاری لە جەڵتەی دڵ و مێشك و پاڵەپەستۆی خوێن.

چینییەكان توێژینەوەیەكان لەسەر 54859 كەس ئەنجامداوە، دەركەوتووە ئەو كەسانەی لە ماوەی هەفتەیەكدا 6 بۆ 7 ژەم خۆراكی تیژ دەخۆن، كەمتر رووبەڕووی نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی مێشك دەبنەوە، بە پێچەوانەی ئەوانەی رێژەیەكی كەم تیژی دەخۆن.

توێژنەوەكە هەروەها ئەوەی دەرخستووە، ئەو كەسانەی حەز بە خۆراكی تیژ دەكەن و دەیخۆن، بەڕێژەیەكی زۆر كەم بەراودی بە كەسانی تر دووچاری جەڵتەی مێشك دەبنەوە.

ئەم كاریگەرییە گەورەیەش بەهۆی مادەی (كابسیسین)ـەوەیە كە بەڕێژەیەكی زۆر لە بیبەری تیژدا بوونی هەیە.

مادەی كابسیسین دەبێتە هۆی كەمبوونی رێژەی دەردانی ئەكسید نیتریك لە خوێندا، ئەمەش وادەكات هەست بە ئارامی زیاتر بكرێت و هاتوچۆی خوێن چالاكتر بكات، جگە لەوەش پاڵەپەستۆی خوێن بۆ ماوەیەكی درێژ دادەبەزێنێت.

لە توێژینەوەكە ئاماژە بەوەشدراوە كە كاریگەری بیبەری تیژ لەسەر سەرجەم ئاستەكانی تەمەندا هەیە، بەڵام وا باشترە مرۆڤ لە تەمەنی گەنجیدا ڕێژەیەكی زیاتر تیژی بیخوات، چونكە كاریگەرییەكەی زۆر زیاتر دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەکان سوودێکی نوێی بەڕۆژووبوون ئاشکرا دەکەن

lana

هه‌ولێر … دوو حاڵه‌تی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆمار كرا

سەڵاح

سوودەکانی چای گوڵە بەیبوون

lana