zagros news agency

هۆکارەکانی حەزی زۆر بۆ شیرینی خواردن

ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵك کێشەی ئەوەیان هەیه کە خاڵی بێهێزییان شیرینیە و ناتوانن وازی لێبێنن و زۆربەشیان بەردەوام بڕێکی زۆر له شیرینی دەخۆن، زیانەکانی شیرینی زانراوە، بەڵام ئەم کەسانە بۆیان تەرک ناکرێت.

دكتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک هۆكارەكانی حەزی زۆری بۆ شیرینی بڵاوكردوەتەوە.

1. راهاتن لەسەر خواردنی شیرینی زۆر لە منداڵییەوە، بۆ نمونە ئەگەر دایکەکە لە شیرینی و ئیشی هەویر دەست ڕەنگین بێت.\

2. ئالودەبون بە شیرینی خواردن، جۆرێکە لە جۆرەکانی ئالودەبون بە خواردن، خواردنی شەکر دەبێتە هۆی ڕژاندنی ماددەی دۆپامین، کە یەکێکە لە هۆرمۆنەکانی دڵخۆشی.

3. شەکر یارمەتی چالاک کردنی مێشک دەدات، خانەکانی مێشک شەکر وەک سەرچاوەی وزە بەکاردەهێنن، بۆیە مێشک خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە شەکر وەک پاداشتێک دەخوێنێتەوە؛ ئەمەش وات لێدەکات کە زۆر حەز بکەیت بڕێکی زیاتر بخوێت.

4. شەکر هەست بە هیلاکی و بێ تاقەتی و ماندوبون ناهێڵێت چونکە دەبێتە هۆی ڕژاندنی ماددەی ئیندۆرفین.

5. شەکر وەک چارەسەرێک بۆ هەندێ کێشەی سۆزداری، زۆرجار لە کاتی بونی کێشەی لەو جۆرە زۆر کەس پەنا بۆ خواردنی نەستەلە یا ئاسکریم و ساردەمەنی دەبن تا کەمێک هێور ببنەوە.

6. رەنگە جەستە بە ڕاستی پێویستی بە شەکر بێت؛ دابەزینی ئاستی شەکرەی خوێن لە کاتی برسییەتی یان کاتێک ماوەی نێوان ژەمەکان زۆر دورودرێژ بێت.

7. قەلەقی و دڵەڕاوکێ و سترێسی دەرونی و جەستەیی بەردەوام، هەروەها کەمخەوویی و شەونخونی.

8. خواردنی ناتەندروست و دەوڵەمەند بە کاربۆهێدراتیی سادده و نیشاستە بە بڕێکی زۆر و بە خێرایی، بۆیە دوای خواردن ئەو کەسە هەست بە خەواڵویی دەکات و پێویستی بەوەیە کە دەبێت شیرینی بە پەلە بخوات.

9. کەمی هەندێ کانزای وەک مەگنسیۆم و کرۆم.

10. نەخۆشی شەکرە کاتێ کۆنتڕۆڵ نەکرا بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودەکانی مەگنسیۆم

lana

ئەو 10 خۆراكەی بۆ تەندروستی دڵ زۆر باشن

lana

پێنج نیشانە ڕەنگە ئاماژەبێت بۆ جەڵتەی دڵ

lana