بەردی گورچیلە یەكێكە لەو نەخۆشیانەی كە لەناو ھاوڵاتیاندا باوە و لە ئەنجامی كۆبونەوەی خوێی زیادە و پڕۆتین و ھەندێك ماددە و كانزای دیكە دروست دەبێت.
ئەم كێشە تەندروستییە جگە لەوەی ئازارێكی زۆر بە لەش دەگەیەنێت، كاریگەری لەسەر كاروبارەكانی ژیانی ڕۆژانە دروست دەكات و دەبێتە ھۆی بێزاركردنی ئەو كەسانەی بەرد لە گورچیلەیاندا دروستبوە.
ھۆكارەكانی دروستبونی بەردی گورچیلە چین؟
1. وشكبونەوە و گرنگینەدان بە خواردنەوەی شلەمەنیەكان.
2. ئارەق كردنەوەی بەردەوام.
3. میزكردن لە ڕۆژێكدا كەمتر لە لیترێك بێت.
4. ھۆكاری بۆماوەی.
5. خواردنی خۆراكی ناتەندروست و پرۆتین و شەكر.
6. زیادبونی كێشی لەش.
توێژینەوەكان سەلماندوویانە ئەگەرەكانی دروستبونی بەردی گورچیلە لە نێوان ژنان و پیاواندا جیاوازە و ئەگەری توشبونی پیاوان بەم حاڵەتە دوھێندە زیاترە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ جۆنیەتی كاركردنی لەشی ڕەگەزی نێر و جۆری ھۆرمۆنەكانی.
نیشانەكانی دروستبونی بەردی گورچیلە چین؟
1. ئازار لە ھەردو لای پشت و لەسەر گورچیلەكان.
2. دەركەوتنی خوێن لەگەڵ میزدا.
3. ھەست كردن بە ئازار لەكاتی میزكردندا.
4. لەرز و تا.
5. دڵتێكەڵھاتن.
چارەسەرێکی سادە سروشتی بۆ پاککردنەوەی بەردی گورچیلە:
1. یەک کەوچکی چا تۆوی کەرەوز.
2. کەوچکێکی چا تۆوی مەعدەنوس.
3. کەوچکێکی چا تۆوی خەللانی ددان.
4. کەوچکێکی چا تۆوی پیاز.
5. یەک کەوچکی چا تۆوی شمڵی.
6. یەک کەوچکی چا تۆوی ڕەشکە.
چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامادەکراوەکە:
هەمو تۆوەکان لەسەر ئاگرێکی کەم بکوڵێنە و بۆ ماوەی 10 خولەک و دایبپۆشە، وە بۆ ماوەی دو کاتژمێر بەجێی بهێڵە، دواتر کوپێک لەو پێکهاتەیە ئامادەکراوە بخۆرەوە، ڕاستەوخۆ دوای ئەو پێکهاتەیە دەکرێت و دەگونجێ؛ کوپێک بێنە نیوەی پڕ بکە لە ئاوی لیمۆی تازە و نیوەکەی تریش بە زەیتی زەیتون پڕ بکە و جوانی تێکەڵی یەکتریان بکە و ڕاستەوخۆ دوای کوپەکە کە لە تۆوەکەی ئامادە دەکرێت بیخۆرەوە.
ئەوەی ئاماژەمان پێدا لەسەرەوە باشتر وایە؛ جارێک لە ڕۆژدا یەک کاتژمێر پێش نانی بەیانی بیخۆیتەوە و جارێکی تریش پێش خەوتن، بیخۆیتەوە، تا یەک هەفتە دەبێت بەردەوام بیت لەخواردنەوەیان.
بەردەوام بون لەخواردنەوەیان، بەردەکان دێنە دەرەوە، و بەزۆری لە ڕۆژی سێیەم تا حەوتەم دێنە دەرەوە، چارەسەر و ڕزگارت دەبێت لێی.

