zagros news agency

ئایا گلوتین زیانی بۆ جەستە هەیە

گلوتین بۆ ئەو جۆرە پڕۆتینە بەکاردەهێنرێت کە لە گەنم و جۆدا هەیە، بابەتێکە مشتومڕێکی زۆری لەسەر دەکرێت و چەندین بۆچوونی جیاوازی لەسەر هەیە، زۆربەی سەرچاوەکان دەڵێن هەموو کەسێک دەتوانێت ئەو خواردنانە بخوات کە ئەم پڕۆتینەی تێدایە، بێجگە لەو کەسانەی نەخۆشی گەنمیان هەیە، هەندێک سەرچاوەی دیکەش دەڵێن ئەم پڕۆتینە بۆ زۆربەی زۆری خەڵک زیانی هەیە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی “Health Shots”، دکتۆر ئالۆک چۆپرا باس لەوە دەکات کە گلوتین دەتوانێت ببێتە هۆی هەوکردن لە ناوپۆشی ڕیخۆڵەدا و کاریگەری نەرێنی دروست بکات، لە دیارترین نیشانە ئاگادارکەرەوەکانی بریتین لە :

١. ئاوسانی بەردەوام و غازات و دڵەکزێ و قەبزی.

٢. بەرگەنەگرتنی خۆراک وەک گەنم و شیرەمەنی و هێلکە.

٣. هەستکردن بە ماندوێتی بەردەوام.

٤.هەوکردنی جومگەکان و ئازاری درێژخایەن.

٥. زیادبوونی کێش سەرەڕای ڕێجیم.

٦. کەمبوونەوەی غودەی دەرەقی و ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچی پێویستە رۆژانە هەشت کوپ ئاو بخۆینەوە؟

lana

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 7

hakar herki

سلێمان.. لەمانگێكدا ده‌ نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە كراوه‌

سەڵاح