zagros news agency

ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک کەم بکەرەوە

بەرزی پەستانی خوێن مەترسییەکی گەورەیە، چونکە وا دەکات دڵ زیاتر کاربکات، ئەمەش پێویستی بە ئۆکسجین زیاد دەکات.

ئەگەر ئەم کێشەیە کۆنترۆڵ نەکرێت ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک و نەخۆشی گورچیلە زیاد دەکات.

  بە شێوازێکی ژیانی تەندروست و دابەزاندنی کێشی زیادە و وازهێنان لە جگەرەکێشان و سنووردارکردنی خواردنەوەی کافاین و کحول و کەمکردنەوەی خواردنی خوێ لە خواردنەکاندا و ئەنجامدانی تەکنیکەکانی وەرزش دەتوانرێت بەرزی پەستانی خوێن کۆنتڕۆڵ و کەم بکرێتەوە.

بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە کۆنتڕۆڵکردن و کەمکردنەوەی پەستانی خوێن ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک بە ڕێژەی ٣٥-٤٠% کەمدەکاتەوە، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ بە ڕێژەی ٢٠-٢٥% کەمدەکاتەوە

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ساڵی 2019، نەخۆشی بەرزی پەستانی خوێن نزیکەی یەک ملیار و سێ سەد ملیۆن کەسی لە تەمەنی نێوان 30 بۆ 79 ساڵیدا لە جیهاندا تووشی بووە، لە کاتێکدا نزیکەی 46%ی نەخۆشەکان ئاگاداری نەخۆشیەکەیان نین. ئەمساڵ زیاتر لە 10.8 ملیۆن کەس لە جیهاندا بەهۆی هۆکارەکانی پەیوەست بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن گیانیان لەدەستداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

رۆژانە خواردنی سپێناخ سیستمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات

lana

لەبارەی قۆخ ئەمانە بزانن

lana

هەوكردنی سییەكان چییە

lana