zagros news agency

سوودەکانی فاسۆلیای ڕەش بۆ تەندروستی

فاسۆلیای ڕەش، بەیەکێک لە پاقلەمەنیە بەسوودەکان لەجیهاندا دادەنرێت و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە.

فاسۆلیای ڕەش، یەکێکە لە پاقلەمەنیە بەسوودەکان و بە بەشێکی سەرەکی سیستمی خۆراکی دادەنرێت و سوودێکی زۆی هەیە و ڕێگری توشبوون بە چەندین نەخۆشی دەکات.

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی فاسۆلیای ڕەش

–سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینی ڕووەکییە، یارمەتی نوێبوونەوەی خانەکان دەدات.

-دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان یارمەتی جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدات و هەستی تێربوون زیاددەکات، بۆیە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، هەروەها ڕێژەی شەکر و کۆلیستڕۆڵی خوێن ڕێکدەخات.

-ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانی تێدایە، یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان دەدات و پارێزگاری لە پەستانی خوێن دەکات، ئەوەش سوودی بۆ تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان هەیە.

-ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن کەمدەکاتەوە.

-بەهۆی دەوڵەمەندبوونی بە کانزا و ڤیتامینەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ئێسک، مێشک و بەرگری جەستە هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەم خواردنە لە ئێواراندا مەترسی بۆ تەندروستیت هەیە

lana

باشترین رێ و شوێنی تەندروستی بۆ رەمەزان

lana

وەزارەتی تەندروستی : سەردانی ئەم شوێنە مەکەن

یاسین