هەوكردنی پەردەی مێشكی منداڵ بریتیە لەهەوكردنی پەردەی دەوری مێشك و دڕكە پەتك، هۆكارەكەی لەوانەیە بەكتریا ، ڤایرۆس ، شێرپەنجە، دەرمان ، یان پاڕاسایت بێت، ئەگەر چارەسەر نەكرێت منداڵەكە توشی چەندین گرفتی تەندروستی دەبێتەوە.
نیشانەكانی هەوكردنی پەردەی مێشكی منداڵ، لەوانەیە یەكێك یان كۆمەڵێك لەو نیشانانەی خوارەوە بێت بۆ منداڵی بچووكتر لە 3 مانگ:
– كەمبونەوەی شیرخواردن و ڕشانەوە.
– بێزاربون و تای بەرز و گەشكە.
– ئەگەری دابەزینی پلەی گەرمی لەش و دابەزینی شەكرە.
– نەرم بونی لەش و بێهێزیی.
– ئەو بەشەی كەللەی سەر مەڵاشوی پێدەڵێن بەرەو دەرەوە دەردەچێت.
نیشانەكاتن لەمنداڵی گەورەتر لەیەك ساڵ:
* ڕشانەوە و دڵ تێكەڵهاتن.
* سەرئێشە و تای بەرز و گەشكە.
* تێكچونی هۆش و بێتاقەتی و بێزاربون.
* زیادبونی هەستیاری بەڕوناكی و بێزاربون پێی.
بۆ دیاری كردنی نەخۆشیەكە پێویستە ئاو لەپشتی منداڵەكە دەربهێنرێت، بەداخەوە زۆرجار دایك و باوكی منداڵەكە ڕێگە نادەن ئەو شیكارە بكرێت كە زۆر ئاسانە و هیچ كێشەیەك بۆ منداڵەكە دروست ناكات.
ئەگەر چارەسەر وەرنەگرێت منداڵەكە ڕووبەڕووی كێشەی تەندروستی دەبێتەوە:
– لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی.
– كێشەی بینین و لە دەستدانی بینایی.
– كێشەی بیستن و لەوانەیە بیستنی بەتەواوی لەدەست بدات.
– گەشكەی بەردەوام و ئیفلیج بوون.
– كەمبوونەوەی زیرەكی و ئاستی توانای مێشك.
دكتۆر پشدەر عەبدوڵا پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان و گەشەی منداڵ
ژێدهر- تەندروستی سلێمانی

