zagros news agency

زیانەکانی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی تۆوی چیا

تۆوی چیا یەکێکە لەو جۆرانەی بۆ خواردن دەبێت و ئەگەر زیادەڕەوی تێدانەکرێت سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دەبێت، سەرچاوەیەکی سەرەکی کانزا، ڤیتامین و دژەئۆکسانەکانە یارمەتی دابەزینی کێش و تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەدات.

تۆوی چیا لەگەڵ ئەوەی سوودێکی زۆری هەیە، بەڵام ئەگەر زیادەڕەوی تێدابکرێت ئەم زیانانەی دەبێت:

-یەکێک لە کاریگەرییە لاوەکیە باوەکانی زیادەڕەویکردن لە خواردنی تۆوی چیا هەستیاریبوونە، کە لەوانەیە پەڵەی بچووک لەسەر پێست دروستببێت.

-دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە، بەڵام خواردنی ڕێژەیەکی زۆر دەبێتە هۆی دروستبوونی غازات، قەبزی، سکچوون، ئازار و ئاوسانی سک.

-ئەو ڕیشاڵانەی ناوی یارمەتی دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات، زیادەڕەویکردن تێیدا لەوانەیە ببێتە هۆی دابەزینی بەڕێژەیەکی زۆر و کێشەی تەندروستی لێبکەوێتەوە.

-لەوانەیە ببێتە هۆی هەوکردنی گەروو.

-هەرچەندە بەیەکێک لە باشترین خواردنەکان بۆ دابەزینی کێش دادەنرێت، بەڵام ئەگەر زیادەڕەوی تێدابکرێت لەوانەیە ببێتە هۆی زیادبوونی کێش.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەمی ئەم ڤیتامینانە کاریگەری لەسەر خراپبوونی خەو هەیە

lana

وەرزش تواناکانی مێشک بەهێزدەکات

lana

پەرلەمانی فەڕەنسا نيازی وایه‌ لە باربردن به‌ یاسایی بکات

سەڵاح