داتاکانی چاودێریی کەشناسیی جیهانی، ڕۆژی دووشەممە بڵاویانکردەوە کە دوو ناوچەی عێراق لە ناو لیستی ١٥ گەرمترین ناوچەکانی جیهاندا تۆمارکراون لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا.
شاری “دەهلۆران”ی ئێران بە تۆمارکردنی ٥١.٥ پلەی سەدی لە پلەی یەکەمی لیستەکەدا هات، بەدوای ئەویشدا شاری “سافی ئاباد”ی ئێران بە ٤٩.٤ پلەی سەدی لە پلەی دوەمدا جێگیر بوو.
ڕێزبەندیی گەرمترین ناوچەکان بەپێی پلەکانی گەرما:
پلەی سێیەم: شاری عەمارەی عێراق بە ٤٩.٢ پلەی سەدی.
پلەی چوارەم و پێنجەم: شاری “بۆستان”ی ئێران بە ٤٩.٠ پلەی سەدی، و شاری “ئەهواز”ی ئێران بە ٤٨.٨ پلەی سەدی.
پلەی شەشەم و حەوتەم: شاری “ئەدرار”ی جەزائیر و شاری “ئۆمێدیە”ی ئێران بە ٤٨.٦ پلەی سەدی بۆ هەر یەکێکیان.
پلەی هەشتەم، نۆیەم و دەیەم: شاری “توربەت”ی پاکستان بە ٤٨.٥ پلەی سەدی، و شارەکانی “کەهنوج”ی ئێران و “تیمیمون”ی جەزائیر بە ٤٨.٢ پلەی سەدی.
پلەی یازدەم و دوازدەم: شارەکانی “بەهبەهان” و “مێهران”ی ئێران بە ٤٨.١ پلەی سەدی.
پلەی سێزدەم: فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کوێت بە ٤٨.٠ پلەی سەدی.
پلەی چواردەم: فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرەی عێراق بە ٤٧.٩ پلەی سەدی.
پلەی پازدەم: شاری “مەسجید سولەیمان”ی ئێران بە ٤٧.٨ پلەی سەدی.

