zagros news agency

خوێندنی باڵا : نابێت زانکۆ تایبەتەکان پێش ئەو وادەییە هیچ بڕە پارەیەک لە قوتابییان وەربگرن

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گشتاندنێکی نوێدا داوای لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان کردووە کە بە تەواوی پابەندی یاسا و پێوەرەکانی وەرگرتنی قوتابی بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 بن.

بەپێی گشتاندنی بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی تایبەت بە ژمارە(16517) و بەرواری 27ی ئەیلوولی 2026، دامەزراوەخوێندنییە تایبەتەکان نابێت هیچ هەنگاوێک لە دژی ڕێکارە فەرمییەکانی وەرگرتن بنێن.

هەروەها وەزارەت جەختی کردووەتەوە کە وەرگرتنی هیچ بەشێک لە کرێی خوێندن لە قوتابییان، پێش ڕاگەیاندنی فەرمیی ناوی وەرگیراوان، ڕێگەپێدراو نییە.

ئەم ڕێنماییە پشت بە نووسراوی ژمارە (15900)ی بەرواری 16ی ئەیلوولی 2026 دەبەستێت کە تایبەتە بە مەرج وپێوەرەکانی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێم بۆ ساڵی خوێندنی نوێ.

بەمەش، زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان تا کاتی ڕاگەیاندنی فەرمیی ناوی قوتابییە وەرگیراوەکان لەلایەن وەزارەتەوە، نابێت قیستی کرێی خوێندن لە هیچ قوتابییەک وەربگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق: بەئامانجگرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێم پەرەسەندنێکی ئەمنیی مەترسیداره

دڵشاد

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی تۆمارکرد

سەڵاح

عەمرو دیاب بە ریکۆردێکی نوێ لە لووتکەدا دەمێنێتەوە

ART