zagros news agency

عەبوودی: فەرماندەی گشتی ڕێنمایی دەرکردووە بە چوونەناوەوەی هێزە چەکدارەکان بۆ ناوچەی جورف ئەلسەخر

 

گوتەبێژی حکومەتی عێراق حەیدەر عەبوودی جەختی کردەوە کە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان عەلی زەیدی رایسپاردووە بە چوونەناوەوەی هێزە چەکدارەکان بۆ ناوچەی جورف ئەلسەخر، هاوکات ئاشکرای کرد کە مۆڵەتێک دیاریکراوە بۆ دەرچوونی کەتائیبی حزبوڵڵا لە ناوچەکە و لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوە دەستکاریکردنی بۆرییەکانی نەوت و بوونی پاڵاوگە، تانکی و تەنکەری لە ناو ناوچەکەدا تۆمار کردووە.

حەیدەر عەبوودی به ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)ـی ڕاگەیاند کە دۆسیەی جورف ئەلسەخر چەندین ساڵە وەک دۆسیەیەکی داخراو دەناسرێت، بەڵام حکومەت بە پشتبەستن بە دەسەڵاتە یاسایی و بەرپرسیارێتییە دەستوورییەکانی لە پاراستنی سامانی گشتی، ڕێوشوێنی گرتووەتە بەر بۆ بەدواداچوونی گومانەکانی بەقاچاغبردنی نەوت لە ڕێگەی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و ئاژانسی هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانییەوە.

ڕوونی کردەوە کە لەسەر بنەمای ڕاپۆرتێکی وردی ئاژانسی هەواڵگری، سەرۆک وەزیران بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای بە سەرۆکایەتیی کەسایەتییەکی ئەمنی لە دەستەی حەشدی شەعبی داوە؛ لیژنەکە ڕۆژی هەینی پشکنینی بۆ شەش شوێن کردووە و دەستکاریکردنێکی ڕوونی لە بۆرییەکانی نەوتدا تۆمار کردووە، سەرەڕای هەوڵدان بۆ داپۆشینی شوێنەواری دەستکاریکردنەکە، هەروەها بوونی دوو پاڵاوگە، تەنکەر و تانکیی لە ناوچەکەدا دەستنیشان کردووە.

عەبوودی ئاماژەی بەوە دا کە سەرۆکوەزیران دوای تاوتوێکردنی ڕاپۆرتەکە لە کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی بەپەلەدا، بڕیاری بەخشینی ژمارەیەک بەرپرسی داوە و دۆسیەکە و تۆمەتبارانی ڕەوانەی دادگا و دەستەی دەستپاکی کردووە، هەروەها فەرمانی داوە بە ڕێگری لە دەرچوونی تەنکەرەکانی گواستنەوەی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان.

گوتەبێژی حکومەت جەختی کردەوە کە بڕیار دراوە هێزە چەکدارەکان بچنە ناو ناوچەی جورف ئەلسەخر، چونکە بەرپرسیارێتیی ئەمنی لە ئەستۆی ئەو هێزانەدایە کە بە یاسا ڕێگەیان پێ دراوە و بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان کار دەکەن.

سەبارەت بە کەتائیبی حزبوڵڵا، عەبوودی ڕایگەیاند کە مۆڵەتێکی دیاریکراو بۆ کەتائیب دانراوە تاوەکو لە جورف ئەلسەخر بچنە دەرەوە و ئەو مۆڵەتەش دوور نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

كه‌شناسی پێشبینی 48 کاتژمێرى داهاتووی كه‌شوهه‌وای راگه‌یاند

سەڵاح

ترەمپ سکاڵایەکی ١٥ ملیار دۆلاریی لە دژی نیویۆرک تایمز تۆمار کرد

یاسین

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ هونه‌رمه‌ند براده‌ر مووسكى ده‌كات

یاسین