zagros news agency

فەڕەنسا زیاتر لە حەفت هەزار خۆپیشاندەری دەستگیرکردووە

 

دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا رایانگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان دژی بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان، 7,184 کەس دەستگیر کراون. لەو ژمارەیەش بڕیاری زیندانیکردن بۆ زیاتر لە 460 بەشداربوو دەرچووە، کە 195 کەسیان سزای زیندانیکردنی کردەیییان بۆ دەرچووە.

جێرالد دارمانان، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا، لە دانیشتنێکی گوێگرتندا لە بەردەم لێژنەیەکی پەرلەمانیدا روونیکردەوە، ژمارەی دەستگیرکراوەکان بریتییە لە 4,523 کەسی پێگەیشتوو و 2,661 مێرمنداڵ. وەزیری ناوخۆ ئاشکرایکرد، زیاتر لە 3,000 دۆسیەی یاسایی لەبارەی خۆپیشاندانەکانەوە کراوەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 17ـی تشرینی یەکەم فەڕەنسا گەورەترین خۆپیشاندانی ئاستی وڵاتی بەخۆوە بینی. بەپێی داتاکانی وەزارەتی ناوخۆ، نزیکەی 550,000 کەس لەو خۆپیشاندانەدا بەشدارییان کردبوو.

ناوەڕاستی ئەیلوول خۆپیشاندانەکان دەستیان پێکرد، کاتێک قوتابیانی قۆناغی ئامادەیی لە دەوروبەری پاریس بۆ داواکردنی باشترکردنی دۆخی قوتابخانەکان هاتنە سەر شەقام. دواتر ئەو کەسانەی ناڕازین لە بەرزبوونەوەی نرخەکان پەیوەست بوون بە خۆپیشاندەرانەوە و ناڕەزایەتییەکان بۆ ناوچەکانی دیکەی فەڕەنسا فراوان بوون.

هێزەکانی ئاسایش بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران گازی فرمێسکڕێژ، بۆمبی دەنگی و ئاوی پەستێنراویان بەکارهێنا. هاوکات فراوانبوونی خۆپیشاندانەکان بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبووه‌وه‌

یاسین

مەسرور بارزانی: قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی کوردستان و ئەمەریکا دەست پێ دەکات

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان

یاسین