ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

به‌غدا.. خۆپیشاندانی ده‌رچوانی به‌شه‌ پزیشكییه‌كان، له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ڕیوه‌ ده‌چێت

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11ی 8ی 2024، خۆپیشاندان له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ده‌ستی پێكرد و خۆپیشانده‌ران داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌رچوانی به‌شه‌ پزیشكیه‌كان له‌ هه‌موو پارێزگاكانی عێراقه‌وه‌، چوونه‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق و ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرد و خۆپیشانده‌ران داوا ده‌كه‌ن كه‌ دابمه‌زرێن.

خۆپیشانده‌ران ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، تاوه‌كوو وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی له‌ حكوومه‌تی عێراق وه‌رنه‌گرن، ئه‌وا به‌رده‌وام ده‌بن له‌ خۆپیشاندانه‌كانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای ئەمریکا دوو فڕۆکەی حوسییەکان لەناو دەبات

سەڵاح

هاوپەیمانی ناتۆ بودجەی بەرگریی بەرێژەی لەسەدا ١٨ زیاددەکات

سەڵاح

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی نه‌مسا چەند بابەتێکی گرنگ تاوتوێ ده‌کەن

یاسین