zagros news agency

نۆ تۆمەتبار لە بەغدا دەستگیرکران کە یەکێکیان ڕفێنەر بووە

پۆلیسی فیدراڵی دەستگیرکردنی نۆ تۆمەتبار و ئازادکردنی ڕفێندراوێکی لە بەغدا ڕاگەیاند.

پۆلیس فیدراڵی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدا هێزێکی لیوای بیستەمی فیرقەی پێنجەمی پۆلیسی فیدراڵی توانیویەتی گومانلێکراوێک بە تۆمەتی ڕفاندن لە ناوچەی ‘سەعلەبە’ دەستگیر بکات و ڕفێندراوەکەش ئازاد بکات“.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ” یەکەکانی فیرقەی پێنجەم توانیویانە 8 تۆمەتباری دیکە لە ناوچەکانی  ‘دەسیم و شاری سەدر’  دەستگیر بکەن“.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی فیدراڵی ئاماژە بەوەشکراوە کە “هێزێکی لیوای بیستەم ئۆپەراسیۆنێکی گەڕانیان لەسەر چەکی بێ مۆڵەت لە ناوچەی کارگەکانی حوسێنیە ئەنجامداوەم کە لە ئەنجامدا کڵاشینکۆف، دەمانچە و 2 کۆگای تەقەمەنی دۆزرایەوە“.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی وەزیران ڕازی بووە ماموستایانی خانەنشین بوو لە کاری خۆیان بەردەوام بن”

یاسین

دیمەشق فرۆشتنی خواردنەوە کحولیەکان قەدەغە دەکات

سەڵاح

ئەستێرەیەکی “Breaking Bad” دەبێتە موسڵمان

ART