ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە بەسرە زیاتر لە 60 کەسی بیانی دیپۆرت کرانەوە

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی پاسپۆرت و نیشینگە ڕایگەیاند، لە پارێزگای بەسرە، 61 کەسی بیانی سەرپێچییان لە مەرجەکانی نیشتەجێبوون کردووە بۆیە دیپۆرت کراونەتەوە.

بەڕێوبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: “بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕێگەی چاودێری و لێکۆڵینەوە و پشکنینەوە 61 بیانی دیپۆرت کردووەتەوە کە سەرپێچی یاسای نیشتەجێبوونی بیانییەکان لە عێراق دەکەن لە پارێزگای بەسرە.

بەڕێوبەرایەتییەکە جەختی لەوە کردەوە، بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون بۆ هەر کەسێک کە سەرپێچی یاسای نیشتەجێبوون بکات لە سەرانسەری وڵاتدا، ئەمەش لە پێناو ڕەخساندنی هەلی کارە بۆ گەنجەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

داعش بە تەمای ژەهراوی‌کردنی سەرچاوەکانی ئاوی عێراقە

یاسین

گرووپە چەکدارەکانی عێراق هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی حەیفا لە ئیسرائیل

یاسین

ئالینا ڕۆمانۆڤسکی: داعش هێشتا هەڕەشەیە لە عێراق

سەڵاح