ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عێراق.. 303 هاوڵاتی شیعەی ئێرانی برینداربوون و 40 کەسیی دیکەس گیانیان دەست دا

ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئابی 2024 ئاژانسی هەواڵی (میهر) لەزاری سەرۆکی ڕێکخراوی مانگی سووریی ئێرانییەوە بڵاویکردەوە، كە 303 هاووڵاتی شیعەی ئێرانی بە برینداری لە عێراقەوە هێنراون بۆ قەرارگە سنوورییەکانی ئێران.

بابەک مەحموودی، سەرۆکی ڕێکخراوی فریاکەوتنی مانگی سووریی ئێران ڕایگەیاند: “53 هەزار و 659 هاووڵاتی شیعەی ئێرانی، زیارەتکارانی ئەربەعین، لە خزمەتەکانی فریاکەوتنی مانگی سوور بەهرەمەند بوون.”

مەحموودی ئەوەیشی خستەڕوو: “لە 303 کەس لەو کەسانەی، کە هاتوونەتە مانگی سووری بریندار ببوون، 40 کەسی دیکەش گیانی لەدەست داوە و لە وڵاتی عێراقەوە ڕادەستی هێزەکانی مانگی سوور لە سەر سنوور کراون.”

هەواڵی پەیوەندیدار

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا ئەمساڵ بە فەرمیی یادی نەورۆز لە ئاکرێ بکرێتەوە

یاسین

هه‌ڵمه‌تی دەستگیرکردنی کەسانی داواکراو و هەڵگرتنی زێدەڕۆییەکان له‌ ناوچه‌یه‌كی به‌غدا ده‌ستی پێكرد

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح