ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەوڵدەدرێت خشتەی بودجەی ٢٠٢٥ زوو پەسند بکرێت

لە پەرلەمانی عێراقەوە فشار دەکرێت بۆئەوەی پێش کۆتایی ئەمساڵ خشتەکانی بودجەی 2025 ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت و پەسەند بکرێن.
ئەحمەد تەها ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند؛ هەوڵی جدی دەدەرێت بۆئەوەی پێش کۆتاییهاتنی ئەمساڵ خشتەکانی بودجەی 2025 بگەنە پەرلەمان.
بەپێی یاسای بودجە دەبێت تا کۆتایی ئەمساڵ خشتەکان بگەنە پەرلەمان و دەنگیان لەسەر بدرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە خشتەکانی بودجەی 2024 زۆر درەنگ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕەوانەی پەرلەمان کران و تا ئەوکاتەی پەسەند کران و نێردراوەنەوە بۆ وەزارەتی دارایی نزیکەی حەوت مانگی ساڵ تێپەڕێبوو.
جگە لە پەسەندکردنی خشتەکانی بودجەی 2025 پەرلەمانی عێراق دەبێت لە ماوەکانی داهاتوودا ئەو بڕگەیەی مادەی 12ی یاسای بودجەش هەموار بکاتەوە کە تایبەتە بە دیاریکردنی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەوەش لەسەر پێشنیازی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ واشنتۆن فوئاد حوسێن له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرك كۆ بووه‌وه‌

سەڵاح

بەرنامەی خۆراکی جیهانی ناتوانێت بە تەواوی یارمەتیی پەنابەرانی سووریا له ئوردن بدات

یاسین

لە ئێران بەهای تومەن لە بەرزبوونەوە دایە

سەڵاح