zagros news agency

بەکارهێنانی غاز وەک سووتەمەنی ئۆتۆمبێل لە عێراق لە زیادبوون بەردەوامە

حوسێن تالیب، کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا زیادبوونی بەرچاوی لە بەکارهێنانی غاز تۆمارکردووە.
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، ئاشکرای دەکات، بەکارهێنانی غاز وەک سووتەمەنی ئۆتۆمبێل لە ساڵی رابردوو 327 ملیۆن لتری تێپەڕاندووە، ئەمەش وای کردووە وەزارەتی نەوت لە رێگەی کۆمپانیاکانی دابەشکردنی غاز وێستگەی زیاتر بکەنەوە.
حوسێن تالیب ئاشکرای دەکات، ژمارەی شوێنەکانی دابەشکردنی غازی شل زیادیکردووە بۆ (125) وێستەگەی تایبەت و حکومی، کە (72) لەو شوێنانە سەر بە کۆمپانیای دابەشکردنن و (53) سەر بە کۆمپانیای پڕکردنەوەی غازن.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق

یاسین

ئۆزگور ئۆزەل وەک سەرۆکی گشتیی جەهەپە هەڵبژێردرایەوە

یاسین

بەغداد ئەلیەوم): عێراق لە لێواری مەترسیی گەورەدایە

یاسین