zagros news agency

دەستەی چاودێریی ئەتۆمیی عێراق، روونكردنەوە لەبارەی تیشكی ئەتۆمی دەدات

 

دەستەی نیشتمانی بۆ چاودێریی ئەتۆمی و تیشك و بایۆلۆجی عێراق ئاشكرای دەكات، چاودێریی سنوورەكان دەكەن بۆ هەر حاڵەتێكی پەیوەست بە تیشكدەرەوە ئەتۆمییەكان و جەختیش دەكاتەوە، لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئۆتۆمییەکانی ئێران هیچ حاڵەتی تیشکدەر نەبووە.

فازل حاوی مەزبان، سەرۆکی دەستەی نیشتمانی بۆ چاودێریی ئەتۆمی و تیشك و بایۆلۆجی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “لە چوارچێوەی ئەو ئەرک و بەرپرسیاریەتیەی کە بە ژووری ئۆپراسیۆنی ناوەندی بۆ حاڵەتە نائاساییە تیشکییەکان و ئەتۆمییەکان سپێردراوە لە ئامادەکاری و ڕووبەڕووبوونەوە و وەڵامدانەوەی حاڵەتە نائاساییە ئەتۆمییەکان و تیشکدانەوەکان و لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 13ی حوزەیرانی 2025، ڕێوشوێنی گونجاو گیراوەتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و وەڵامدانەوەی ئەم ڕووداوانەی کە دەبنە هۆی کاریگەری ژینگەیی و تیشکدانەوە.”

سەرۆکی دەستەکە ئاماژەی بەوەشداوە: “بە پشتبەستن بە پێشهاتەکانی دۆخەکە لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە 22ی حوزەیرانی 2025 و لە ئەنجامی ئەو هێرشە ئاسمانیانەی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەنجامیان دا، هەروەها لە ڕێگەی چاودێریکردنی سیستمی چاودێری تیشک و ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و پێوانەکردنی تیشکی پاشخان لە دەروازە سنوورییەکاندا، هیچ حاڵەتێکی پیسبوونی تیشکدەرەوەی بەرچاو دەستنیشان نەکراوە.”

جەختی كردەوە، لەسەرەتای شەڕەكە تاوەكوو ئێستا بەردەوام شیكردنەوە بۆ هەوا و تیشكەكان دەكەن، بەتایبەت لە ناوچە سنوورییەكاندا.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی حوزەیرانی 2025، هێرشێکی سەربازیی خێرا و وردی لە دژی دامەزراوە ناوەکییەکانی (فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان)ی لە ئێران ئەنجام دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی سیاسیەتی گومرگی هەناردەی ئێران بۆ عێراق سەدا 50 دابەزیوە

سەڵاح

تۆتنهام ڕاهێنەری نوێی یانەکەی ئاشکرا کرد

یاسین

سوپای لوبنان ٢٠ هاوڵاتیی سووریایی لە خنکان ڕزگار کرد

سەڵاح