وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ناوەڕۆکی پەرتووکی کار و چاکسازییەکانی خۆیدا لە ساڵانی (٢٠١٩ تا ٢٠٢٥)، داتاکانی کۆتایی خشتەی تەرازووی پێداچوونەوەی خەرجی و داهاتی بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەرکەوتووە داهاتی ساڵانە نەوژەنراوەتەوە و نەیتوانیوە خەرجییە گشتییەکان پڕ بکاتەوە.
خاڵە سەرەکییەکانی ڕاپۆرتەکە:
قەبارەی کورتهێنان: لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا، کۆی گشتی داهاتی هەرێم (نەوتی، نانەوتی و تەمویلی بەغدا) ٨٤.٨ ترلیۆن دینار بووە، لە بەرامبەردا کۆی خەرجییە کردارییەکان ٨٧.٥ ترلیۆن دینار بووە؛ بەوەش ٢.٧ ترلیۆن دینار کورتهێنان تۆمارکراوە.
قەرزە هەژمارنەکراوەکان: ئەم کورتهێنانە بەبێ ئەژمارکردنی مووچە نەدراوەکانی فەرمانبەران (کە بووەتە قەرز لەسەر حکومەت)، خەرجی کۆمپانیاکانی نەوت، بەڵێندەران و شایستەکانی کارەبایە، کە ئەگەر ئەوانەش هەژمار بکرێن قەبارەی کورتهێنانەکە زۆر زیاتر بەرز دەبێتەوە.
ڕێژەی پڕکردنەوەی خەرجی: کۆی داهاتی ناوخۆی هەرێم (نەوتی و نانەوتی) لەم حەوت ساڵەدا، تەنها تێراوکاری ٥٩٪ی کۆی گشتی خەرجییە کردارییەکانی کردووە

