zagros news agency

ئێران دەستگیرکردنی سێ کەسی “سەر بە هەواڵگریی ئۆکرانیایی” ڕاگەیاند

دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند، سێ کەسیان لە یەکێک لە شارەکانی ناوەڕاستی ئەو وڵاتە دەستگیر کردووە بە تۆمەتی ئەوەی “سەر بە دەزگای هەواڵگریی ئۆکرانیا” بوون و ویستوویانە هێرشێکی چەکداری بکەنە سەر کارگەیەکی تایبەت بە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن).
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی “تەسنیم”، هێزە ئەمنییەکانی ئێران پێش ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، پیلانەکەیان پووچەڵ کردووەتەوە و ڕێگرییان لە جێبەجێکردنی ئامانجەکانیان کردووە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، “دەستگیرکراوەکان بەنیاز بوون ئۆپەراسیۆنێکی تێکدەرانە ئەنجام بدەن، کە ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانی دەخستە مەترسییەوە و زیانی بە دامەزراوە ستراتیژییەکان دەگەیاند.”
بەرپرسانی ئێرانی ڕایانگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیرکراوەکان بەردەوامە بۆ ئاشکراکردنی وردەکاریی زیاتر لەبارەی ئەو تۆڕەی سەر بە ئەون و هەروەها پەیوەندییە ئەگەرییەکانیان لەگەڵ لایەنە دەرەکییەکان.
جێی ئاماژەیە، لەوەتەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەستی پێ کردووە، سەدان کەس لە ئێران بە تۆمەتی سیخوڕیکردن و هاوکاریکردنی ئیسرائیل دەستگیر کراون. هەفتەی ڕابردووش سێ کەسی دیکە بە هەمان تۆمەت لە ئێران لەسێدارە دران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە هۆى جێبەجێکردنی یاساى جەعفەرى 800 دایکی عێراقی بۆ هەرێمی کوردستان ڕادەکەن

سەڵاح

زیاتر لە 100 چەکداری داعش کوژران

یاسین

به‌رپرسانی ئەمەریکا: بۆ دروستکردنی چەکێکی ئەتۆمی، ئێران هێشتا بڕیاری نەداوە

سەڵاح