zagros news agency

ڤیزای ئەلیکترۆنی عێراق بۆ زیارەتکاران کرایە 55 دۆلار

ئەمڕۆ دووشەممە، 21ـ7- 2025، میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، تێچووی ڤیزای ئەلیکترۆنی بۆ چلەی ئیمام حوسێن. 55 دۆلارە.
میقداد میری لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونیکردەوە، هەر زیارەتکارێک ڤیزای ئەلیکترۆنی وەربگرێت دەبێت 55 دۆلار بدات، لەکاتێکدا تێچووی ڤیزەی ئاسایی تەنیا پێنج دۆلارە.
گوتیشی: ئەمە لە چوارچێوەی ئاسانکاریی ڕێکارەکانە بۆ هاتنە ژوورەوە زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێنە بۆ عێراق، بە دابینکردنی بژاردەی ڤیزەی ئەلیکترۆنی بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی هاتنە ژوورەوەی خێرایان هەیە.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریدابوو ڤیزای چوونە ژوورەوە (سەردان، گەشتیار، ئاسایی) بە نرخی تەنیا پێنج دۆلار بدرێت، کە لە 1ـی موحەڕەمەوە دەستپێدەکات تاوەکو 20ـی سەفەری ساڵی 1447ی کۆچی، کە دەکاتە 27ـی حوزەیران تا 25ـی تەمموزی 2025.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەڵدز لە یۆڤانتۆس یاخی دەبێت و ڕیاڵ مەدرید بە ئامانجی دەگرێت

یاسین

تۆرێس پشت لە ئۆفەری سعودیە دەکات

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح