zagros news agency

تۆرێس پشت لە ئۆفەری سعودیە دەکات

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی، تۆرێس ئۆفەرێکی زۆر وەسوەسەئامێزی لە خولی ڕۆشنی سعودی وەرگرتووە، هاوکات بوو لەگەڵ گەشتی بەرشەلۆنە بۆ سعودیە بۆ بەشداریکردن لە جامی سوپەری ئیسپانیا.

یانە سعودیەکان ئەم هەلەکەیان قۆستەوە و ئارەزووی خۆیان بۆ هێرشبەرە ئیسپانییەکە دەربڕی، چونکە ئامادەبوون دەستبەجێ بڕی شکاندنی گرێبەستەکە تەواو بکەن.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، تۆرێس ئەو ئۆفەرەی ڕەتکردۆتەوە، یانە کەتەلۆنییەکە تەنانەت پێویستی بە وەڵامدانەوەی بەرپرسانی خولی سعودیە نەبووە، بەو پێیەی یاریزانەکە گومانی لە بڕیاری مانەوەی بۆ ساتێک نەکردووە، سەرەڕای ئەو ئۆفەرە داراییە زەبەلاحانەی پێگەیشتووە.

هەرچەندە تۆرێس بەشێک نییە لە پێکهاتەی سەرەکی هانسی فلیکی ڕاهێنەر، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا ڕۆڵی لە تیپەکەدا گرنگتر دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سپێدەهیا ئەڤڕۆ رويدانەك چێبوو لـنزیك قەزا بەردەرەش

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە

سەڵاح

چوار کەس بە تۆمەتی “نمایشی چەکداری” لە بەیرووت دەستگیر کران

یاسین